Return to Video

گای وینچ|بۆچی پێویستە هەموومان کار لەسەرفریاگوزاری سەرەتایی دەروونی بکەین؟| | TEDxLinnaeusUniversity

  • 0:09 - 0:12
    ، من لەگەڵ برایەکی زۆر خۆشەویستمدا
  • 0:12 - 0:15
    . دوانەی لەیەکچووین و پێکەوە گەورەبووین
  • 0:15 - 0:20
    شتێک هەیە لە دوانەکاندا
    کە وات لێدەکات شارەزابیت
  • 0:20 - 0:22
    .وتێبینی هەموو جیاکاریەکان بکەیت
  • 0:23 - 0:29
    بۆ نمونە، ئەگەر بسکیتی براکەم تۆزێک لەوەی
    .من گەورەتربوایە، پرسیارم لا دروست ئەبوو
  • 0:29 - 0:32
    .ئەتووت مردووم لە برسا
  • 0:32 - 0:34
    (پێکەنین)
  • 0:35 - 0:37
    ،کاتێک بوومە پزیشکی دەروونی
  • 0:37 - 0:41
    .درکم بە جۆرێکی تر لە جیاکاری کرد
  • 0:41 - 0:46
    ئەویش ئەوە بوو کە ئێمە زۆر زیاتر
    .گرنگی بە جەستە دەدەین وەک لە هزر
  • 0:46 - 0:52
    من ٩ ساڵم تەرخانکرد لە زانکۆ بۆ
    ،بەدەستهێنانی دکتۆراکەم لە دەروونناسیدا
  • 0:52 - 0:57
    باوەڕناکەن گەرپێتان بڵێم چەن کەس
    ،کە سەیری کارتی کارەکەم دەکەن
  • 0:57 - 1:01
    و دەڵێن: '' ئۆو تۆ دەروونناسی
    ".نەک دکتۆری ڕاستەقینە ،
  • 1:03 - 1:05
    .وەک ئەوەی لەسەر کارتەکەم وا نوسرابێت
  • 1:06 - 1:08
    (پێکەنین)
  • 1:09 - 1:13
    ئەم جیاکارییە کە زیاتر
    ،بایەخ بە جەستە دەدریت وەک لە فکر
  • 1:13 - 1:15
    .لە هەمووشووێنێک تێبینی دەکەم
  • 1:16 - 1:18
    ،لەوماوەیەی پێشوو لە ماڵی هاوڕێیەک بووم
  • 1:18 - 1:21
    مناڵە ٥ ساڵەکەیان خۆی ئامادەدەکرد
    .بۆ نوستن
  • 1:21 - 1:24
    لەسەر تەپڵەکێک وەستابوو
    ،نزیک دەستشۆرەکە ددانی دەشوشت
  • 1:24 - 1:28
    .لەپڕ خزا لەسەر تەبڵەکەکەو قاچی ڕووشا
  • 1:28 - 1:31
    ،کەمێک گریا، دوای ئەوە هەستایەوە
  • 1:31 - 1:35
    چووەوە سەر تەپڵەکەکە
    ودەستی درێژ کرد بۆ برین پێچێک
  • 1:35 - 1:37
    .بۆ ئەوەی بیدات لە برینەکەی
  • 1:38 - 1:41
    ئەو مناڵە نەیدەزانی
    ،قەیتانی پێڵاوەکانی دابخات
  • 1:41 - 1:46
    بەڵام ئەیزانی دەبێت برینێک بپێچرێت
    ،بۆ ئەوەی چاک بێتەوەو پیس نەبێت
  • 1:46 - 1:49
    .وە دەیزانی دەبێت ددانی بشوات رۆژی ٢جار
  • 1:49 - 1:53
    هەموو دەزانین چۆن پارێزگاری
    لە تەندروستی جەستەمان بکەین
  • 1:53 - 1:54
    ،وە لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە
  • 1:54 - 1:58
    دەزانین چۆن خاوێنی
    ددانەکانمان بپارێزین، وایە؟
  • 1:58 - 2:04
    بەڵام ئایا چی دەزانین لە بارەی
    پاراستنی تەندروستی دەروونیمانەوە؟
  • 2:04 - 2:06
    . هیچ شتێک
  • 2:06 - 2:10
    چی فێری مناڵەکانمان دەکەین لە بارەی
    تەندروستی هەست و سۆزەوە؟
  • 2:11 - 2:12
    .هیچ
  • 2:13 - 2:16
    چۆن دەبێت کاتی زیاتر تەرخان ئەکەین
  • 2:16 - 2:19
    بۆ گرنگی دان بە تەندروستی
    ددانەکانمان زیاتر لە هزرمان؟
  • 2:20 - 2:24
    بۆچی تەندروستی جەستەییمان لەلا گرنگترە
  • 2:24 - 2:27
    وەک لە تەندروستی دەروونیمان؟
  • 2:28 - 2:31
    ئەزانن، ئێمە زیاتر ئازاری دەروونی دەچێژین
  • 2:31 - 2:33
    .وەک لە ئازاری جەستەیی
  • 2:33 - 2:37
    ،ئازار بەهۆی سەرنەکەوتن
    ،ڕەتکردنەوە، یاخود تەنیایی
  • 2:37 - 2:40
    دەکرێت بەرەو خراپترمان بەرن
    .گەر فەرامۆشیان بکەین
  • 2:40 - 2:43
    وە دەکرێت کاریگەری بەرچاویان
    . لەسەر ژیانمان هەبێت
  • 2:43 - 2:48
    لەگەڵ ئەوەی چەندین
    تەکنیکی زانستیی سەلمێنراو هەیە
  • 2:48 - 2:53
    کە دەتوانین بەکاریان بێنین بۆ ساڕێژکردنی
    . ئازارە دەروونیەکانمان، بەڵام گوێ نایەینێ
  • 2:53 - 2:57
    تەنانەت بە خەیاڵیشماندا نایەت
    . کە دەبێت چارەسەر وەرگرین
  • 2:57 - 3:02
    ، کە دەڵێن '' ئا، هەست بە خەمۆکی ئەکەی؟
    ''گوێی پێ مەدە ،هەمووی لە خەیاڵی خۆتایە
  • 3:02 - 3:05
    : ئەکرێت بە یەکێک کە قاچی شکاوە بڵێین
  • 3:05 - 3:08
    ،هیچ نییە پیاسەیەکی لێبکە"
    " ! کێشەکە هەمووی لە قاچتایە
  • 3:08 - 3:09
    (پێکەنین)
  • 3:10 - 3:15
    پێویستە ئیتر ئەو بۆشاییە لە نێوان
    . تەندروستی جەستەیی و دەروونیماندا نەهێڵین
  • 3:15 - 3:18
    .پێوەستە ئیتر یەکسانیان بکەین
  • 3:18 - 3:21
    . وەک دووانەیەک
  • 3:21 - 3:25
    ، من براکەشم دەروونناسە
  • 3:25 - 3:28
    ، بەقسەی خەڵکی بێت
    .ئەویش دکتۆری ڕاستەقینە نییە
  • 3:28 - 3:30
    (پێکەنین)
  • 3:30 - 3:32
    .هەرچەندە پێکەوە نەمانخوێند
  • 3:32 - 3:36
    بەڵام لە ڕاستیدا قورسترین شت
    کە لە ژیانمدا کردبێتم
  • 3:36 - 3:39
    ڕۆیشتنم بوو لە ئەتلەنتیکەوە
    بۆ شاری نیویۆرک
  • 3:39 - 3:42
    بۆ ئەوەی دکتۆراکەم
    .لە دەرونناسیدا بەدەست بێنم
  • 3:42 - 3:45
    بۆ یەکەم جارلە ژیانمان لەگەڵ براکەم
    ،لە یەک دوورکەوتینەوە
  • 3:45 - 3:48
    ئەو دوورکەوتنەوەیەش
    .بۆهەردووکمان زۆر سەخت بوو
  • 3:48 - 3:52
    ، کاتێک ئەو لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی مایەوە
  • 3:52 - 3:54
    .من تەنها بووم لە وڵاتێکی نوێ
  • 3:54 - 3:56
    ،زۆر خراپ بیری یەکمان ئەکرد
  • 3:56 - 3:59
    ئەو کات تەلەفۆن کردن بۆ
    ،دەرەوەی وڵات زۆر گران بوو
  • 3:59 - 4:04
    تەنها دەمانتوانی پارەی پێنج خولەک
    . قسە کردن بدەین لە هەفتەیەکدا
  • 4:05 - 4:06
    ،کاتێک ڕۆژی لەدایک بوونمان هات
  • 4:06 - 4:09
    ، یەکەم جار بوو پێکەوە یادمان نەکردەوە
  • 4:09 - 4:11
    بڕیارمان دا کە پارەی زیاتر
    خەرجکەین
  • 4:11 - 4:14
    .و ئەو هەفتەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەک قسە بکەین
  • 4:14 - 4:16
    بەیانی ئەو ڕۆژە بە مەراقەوە
    ،هاتوچۆم ئەکرد لەژورەکەم
  • 4:16 - 4:18
    ،چاوەڕێی براکەم بووم پەیوەندی بکات
  • 4:18 - 4:20
    هەر چاوەڕێم کرد و
  • 4:20 - 4:22
    ،چاوەڕێم کرد
  • 4:22 - 4:24
    .بەڵام تەلەفۆنەکە زەنگی لێنەیا
  • 4:24 - 4:26
    وتم ڕەنگە لەبەر جیاوازی
    ،کاتی نێوانمان بێت
  • 4:26 - 4:29
    ،لەگەڵ هاوڕێیانیەتی لەدەرەوە
    دوایی پەیوەندی ئەکات
  • 4:29 - 4:31
    .ئەوکات مۆبایلیش نەبوو
  • 4:31 - 4:33
    .بەڵام هەر پەیوەندی نەکرد
  • 4:33 - 4:38
    دوای ئەوە وابیرمکردەوە بەهۆی
    ئەوەی ١٠ مانگە دوورم لێی
  • 4:38 - 4:41
    ئیتر براکەم بیرم ناکات وەک ئەوەی
    .من بیری ئەکەم
  • 4:42 - 4:45
    ئەمزانی کە بەیانی تەلەفۆن ئەکات
  • 4:45 - 4:50
    بەڵام ئەو شەوە خەمناکترین و
    .درێژترین شەوی ژیانم بوو
  • 4:51 - 4:53
    ،بەیانی دوای ئەو شەوە لە خەو ڕابووم
  • 4:53 - 4:55
    ،بەپەلە سەیری تەلەفۆنەکەم کرد
  • 4:55 - 4:58
    ئینجا زانیم دەسکی تەلەفۆنەکەم لابردووە
  • 4:58 - 5:01
    لەوکاتەی بە نیگەرانییەوە
    .هاتوچۆم کردووە رۆژی پێشتر
  • 5:01 - 5:03
    ،یەکسەر لە جێگەکەم ڕاپەڕیم
  • 5:03 - 5:04
    ،تەلەفۆنەکەم خستەوە جێی خۆی
  • 5:04 - 5:06
    ،لەدوای چرکەیەک یەکسەر زەنگی لێیا
  • 5:06 - 5:09
    ،کە سەیرم کرد براکەم بوو
    .لە داخا خۆی سەرخۆشکردبوو
  • 5:09 - 5:12
    (پێکەنین)
  • 5:12 - 5:15
    ئەو شەوە خەمناکترین و
    .درێژترین شەو بووە بۆ ئەویش
  • 5:15 - 5:18
    ،هەوڵم دا بۆی ڕون بکەمەوە کە چی ڕویداوە
    ،بەڵام وتی
  • 5:18 - 5:21
    من تێناگەم، باشە وەکو وا بیرت کردەوە
    ،کە من تەلەفۆن ناکەم
  • 5:21 - 5:25
    ئەی تۆ بۆچی تەلەفۆنەکەت هەڵنەگرت و "
    " پەیوەندیت پێوە نەکردم؟
  • 5:25 - 5:27
    .ڕاستیشی ئەکرد
  • 5:27 - 5:29
    ئەی بۆچی من تەلەفۆنم بۆ ئەو نەکرد؟
  • 5:29 - 5:35
    هیچ وەڵامێکم پێ نەبوو بۆی
    . بەڵام ئێستا ئەزانم، وەڵامەکە ئاسانە
  • 5:35 - 5:37
    ".تەنیایی "
  • 5:38 - 5:42
    تەنیایی برینی قوڵی دەروونیمان
    .بۆ دروست ئەکات
  • 5:42 - 5:44
    تێڕوانینمان ئەشێوێنێت
  • 5:44 - 5:47
    ،و بیرکردنەوەمان تێک و پێک ئەیا
  • 5:47 - 5:49
    وامان لێدەکات بە جۆرێک
    بیربکەینەوە
  • 5:49 - 5:52
    ،کە دەوروبەرمان کەمتر گرنگیمان پێدەدەن
    .بەڵام لە ڕاستیشدا وا نین
  • 5:52 - 5:55
    تەنیایی وامان لێدەکات بترسین
    ، لە پەیوەندی دروست کردن
  • 5:55 - 5:58
    چونکە وابیردەکەینەوە
    ،کە خۆی لە خۆیدا دڵمان زۆرشکاوە
  • 5:58 - 6:03
    ئیتر بۆچی خۆمان بخەینە بارودۆخێک
    کە ڕەتمان بکەنەوە و دڵمان بشکێنن ؟
  • 6:03 - 6:06
    من لەو سەردەمەدا لە ژێر
    ، کاریگەری تەنیاییدا بووم
  • 6:06 - 6:08
    ،بەڵام چونکە دەوروبەرم قەرەباڵغ بوو
  • 6:08 - 6:10
    .بۆیە ئەوشتانەم بە مێشکا نەهاتووە
  • 6:10 - 6:14
    تەنیایی بە جۆرێکە کە پەیوەندی تەواوەتی
    . بە خودی کەسەکەوەیە
  • 6:14 - 6:18
    ئەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە ئەگەرهەست بکەی
  • 6:18 - 6:21
    لە لایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە
    .دابڕاوی لە دەوروبەر
  • 6:21 - 6:23
    . من هەستم بەوە کرد
  • 6:24 - 6:26
    (توێژینەوەی زۆر هەیە لەسەر(تەنیایی
  • 6:26 - 6:29
    . هەمووشیان ترسێنەرن
  • 6:30 - 6:34
    ،تەنیایی تەنها خەمبارت ناکات
    . بەڵکو دەتکوژێت
  • 6:34 - 6:35
    . ئەمە بە گاڵتە ناڵێم
  • 6:35 - 6:39
    کە تەنیایی درێژخایەن ئەگەری
    مردنی پێش وەختە زیاد دەکات
  • 6:39 - 6:41
    .بە ڕێژەی لە ٪١٤
  • 6:41 - 6:43
    ! ٪١٤
  • 6:43 - 6:47
    تەنیایی دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و
    ، بەرزی کۆلیسترۆل
  • 6:47 - 6:51
    تەنانەت کاری کۆئەندامی بەرگریشمان
    ، دادەمرکێنێتەوە
  • 6:51 - 6:55
    . دەتخاتە بەر مەترسی چەندەها دەرد و نەخۆشی
  • 6:55 - 6:58
    لە ڕاستیدا زاناکان گەیشتونەتە
    ئەو دەرەنجامەی
  • 6:58 - 7:04
    کە تەنیایی درێژ خایەن، بە قەدەر
    جگەرە کێشان مەترسی گەورەی هەیە
  • 7:04 - 7:06
    . لەسەر تەندروستی و تەمەندرێژی
  • 7:07 - 7:11
    پاکەتی جگەرە لەسەری نوسراوە
    " .جگەرە دەتکوژێت"
  • 7:11 - 7:13
    . بەڵام تەنیایی ئاگادارکردنەوەی نییە
  • 7:13 - 7:15
    لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە زۆر گرنگە
  • 7:15 - 7:19
    تەندروستی دەرونیمان
    . بخەینە پێش هەمووشتێکەوە
  • 7:19 - 7:21
    لەگەڵ گرنگی دانمان
    . بە تەندروستی هەست وسۆزمان
  • 7:22 - 7:25
    چونکە ناتوانی برینێکی دەروونی
    ، ساڕێژ بکەیت
  • 7:25 - 7:27
    .ئەگەر درک بەوە نەکەیت کە برینداریت
  • 7:27 - 7:29
    [ئاگاداری ئازاری هەست وسۆزت بە]
  • 7:29 - 7:31
    تەنیایی تەنها برینی دەروونی نییە
  • 7:31 - 7:34
    کە تێڕوانینەکانمان دەشێوێنێت و
    .فریومان دەکات
  • 7:34 - 7:36
    شکست) یش)
  • 7:36 - 7:38
    . هەمان کاریگەری هەیە
  • 7:38 - 7:42
    جارێکیان سەردانی سەنتەرێکی چاودێری
    مناڵانم کردو ٣ مناڵم بینی
  • 7:42 - 7:45
    یارییان بە ٣ بۆکسی پلاستیکی
    . وەکو یەک دەکرد
  • 7:45 - 7:50
    ،کە دەبوو دەست داگریتە سەر دوگمەیەکی سوور
    .توتکەیەکی جوان سەری لێوە دەرئەهێنا
  • 7:50 - 7:55
    کچێکیان هەوڵیدا دوگمە مۆرەکە
    ، دەرهێنێت و دوایی بیخاتەوە جێی خۆی
  • 7:55 - 7:57
    دوایی لێی چوە دواوەو
    سەیری بۆکسەکەی کرد و
  • 7:57 - 7:59
    . بە خەمباری لچی کرد
  • 7:59 - 8:02
    ، کوڕەکەی تەنیشتی کە ئەمەی بینی
  • 8:02 - 8:05
    سەیرێکی بۆکسەکەی کردو دەستی کرد بە گریان
  • 8:05 - 8:07
    .بەبێ ئەوەی تەنانەت دەستی لێبات
  • 8:07 - 8:11
    لەولاوە مناڵی سێیەم ئەوەی
    بە مێشکیدا هات تاقی کردەوە
  • 8:11 - 8:13
    هەتا دوگمە سورەکەی جوڵاند و
  • 8:13 - 8:17
    توتکە سەگە جوانەکە سەری دەرهێناو
    .مناڵەکە لە خۆشیا قیژانی
  • 8:17 - 8:21
    کەواتە ٣ مناڵ یاریان کرد بە
    ٣ بۆکسی لەیەکچوو
  • 8:21 - 8:24
    بەڵام بە کاردانەوی زۆرجیاواز
    . بەرامبەر شکست
  • 8:24 - 8:29
    خۆ دوو مناڵەکەی یەکەم جاریش
    . ئەیان توانی دوگمە سوورەکە بجوڵێنن
  • 8:29 - 8:32
    بەڵام تاکە هۆکارکە ڕێگربوو لە سەرکەوتنیان
  • 8:32 - 8:36
    ئەو بیرکردنەوە هەڵخەڵەتێنەرە بوو
    . کە وایلێکردن باوەڕ بەتوانایان نەکەن
  • 8:36 - 8:41
    نەک تەنها مناڵ، گەورەکانیش
    .بەم جۆرە دەخەڵەتێن هەمووکاتێ
  • 8:41 - 8:45
    ڕاستیەکەی هەموومان کۆمەڵێک
    هەست وبیرو باوەڕی ئامادەمان هەیە
  • 8:46 - 8:50
    کە هەرکات توشی بێ ئومێدی
    . و پاشەکشەبین دەردەکەون
  • 8:50 - 8:53
    ئایا ئاگاداری وەڵام دانەوەی مێشکی
    خۆتیت بەرامبەر شکست؟
  • 8:53 - 8:55
    .پێویستە ئاگادار بیت
  • 8:55 - 8:57
    چونکە ئەگەر مێشکت ئەو باوەڕەت
    لەلا دروست بکات
  • 8:57 - 8:59
    کە تۆ بێ توانایت لەسەر شتێک
  • 8:59 - 9:01
    ،وە تۆش باوەڕت کرد
  • 9:01 - 9:04
    کەواتە تۆش وەک ئەو دوو مناڵەت لێدێت و
    ، هەست بە لاوازی دەکەیت
  • 9:04 - 9:08
    وات لێیەت کە زۆر زوو کۆڵ بەیت یان
    .هەر هیچ هەوڵ نایەیت
  • 9:08 - 9:11
    لە ئەنجامدا زیاتر لە مێشکتدا دەچەسپێت
    .کە تۆ سەرکەوتوو نابیت
  • 9:11 - 9:13
    لەبەر ئەم هۆکارەیە کە زۆربەی خەڵکی
  • 9:13 - 9:16
    .کەمتر لە هێزی ڕاستەقینەکەیان کاردەکەن
  • 9:16 - 9:19
    لەبەر ئەوەی بە درێژایی ڕێگای ژیانیان
    هەندێ کات یەک هەڵە
  • 9:19 - 9:22
    ، وایلێکردون کە ناتوانن سەرکەوتوو بن
  • 9:22 - 9:23
    .و باوەڕیشیان بەمە کردووە
  • 9:23 - 9:26
    ،کاتێک باوەڕ بە شتێک ئەکەین
  • 9:26 - 9:28
    . مەحاڵە بیرکردنەوەمان لەبارەیەوە بگۆڕین
  • 9:28 - 9:31
    من ئەم وانەیە لە ڕێگەیەکی سەختەوە فێربووم
  • 9:31 - 9:33
    کاتێک لەگەڵ براکەم هەرزەکار بووین
  • 9:33 - 9:37
    شەوێکیان لەگەڵ هاوڕێیانمان ئۆتۆمبیلمان
    ،لێدەخوڕی لە ڕێگەیەکی تاریک
  • 9:37 - 9:38
    .كاتێك پۆليس ئێمەى وەستاند
  • 9:38 - 9:41
    لەو شوینە تاوانی دزی ئەنجامدرابوو
    .بەدوای گومانلێکراواندا دەگەڕان
  • 9:41 - 9:43
    ،ئەفسەرێک نزیک بوەوە لە ئۆتۆمبیلەکەمان
  • 9:43 - 9:46
    ،ڕووی لاییتەکەی کردە شۆفێرەکە
  • 9:46 - 9:49
    دوای ئەوە ڕووی لایتەکەی کردە براکەم
    .لای شۆفێرەوە دانیشتبوو، ئینجا من
  • 9:49 - 9:52
    :پاشان چاوی لێ زەق کردمەوە و وتی
  • 9:52 - 9:54
    " من پێشتر لە کوێ تۆم بینیوە؟ "
  • 9:54 - 9:56
    (پێکەنین)
  • 9:56 - 10:00
    " منیش وتم : " لە کورسیەکەی پێشەوە
  • 10:00 - 10:03
    (پێکەنین)
  • 10:03 - 10:06
    .گوێی بەوە نەدا کە ووتم پێی
  • 10:06 - 10:08
    . وایزانی ماددەی هۆشبەرم خواردوەتەوە
  • 10:08 - 10:09
    (پێکەنین)
  • 10:09 - 10:11
    لە ئۆتۆمبیلەکە دایبەزاندم وپشکنیمی
  • 10:11 - 10:14
    ، پاشان بردمی بۆ لای ئۆتۆمبێلی پۆلیسیەکەوە
  • 10:14 - 10:17
    کە زانی پێشتر ناوم نەبووە لای پۆلیس
  • 10:17 - 10:21
    ئینجا توانیم پێی بڵێم کە مەبەستم
    .براکەم بووە لە پێشی ئۆتۆمبیلەکەدا
  • 10:21 - 10:25
    ،تەنانەت کە ڕێگەشیدا بڕۆین
    ،بە دەمووچاویدا دیار بوو
  • 10:25 - 10:28
    . کە پێی وابوو من بەبێ سزا دەربازبووم
  • 10:30 - 10:34
    قورسە بیرکردنەوەمان بگۆڕدرێت
    . کاتێک باوەڕمان بە شتێک هێنا
  • 10:34 - 10:39
    ئاساییە ئەگەر هەست بە ڕووخان ولاوازی
    . بکەن لە دوای شکست
  • 10:39 - 10:43
    بەڵام ناکرێت ڕێگە بە خۆتان بدەن
    . وا بیرکەنەوە کە ئیتر ئێوە سەرکەوتوو نابن
  • 10:43 - 10:46
    .دەبێت بەرەنگاری هەستی لاوازبوون ببنەوە
  • 10:46 - 10:49
    ، دەبێت کۆنترۆڵی ئەو بارودۆخە بکەن
  • 10:49 - 10:53
    و دەبێت ئەو زنجیرە نەرێنییە بشکێنن
    .پێش ئەوەی دەستپێبکات
  • 10:53 - 10:55
    [خوێنبەربوونی هەست و سۆز بوەستێنن]
  • 10:55 - 10:57
    ،هەست و بیرکردنەوەمان
  • 10:57 - 11:01
    ئەو دوو هاوڕێ باوەڕپێکراوە نین
    . کە بیری لێدەکەینەوە
  • 11:01 - 11:04
    ، بەڵکو لە دووهاوڕێی مەزاجی دەچن
  • 11:04 - 11:09
    کە دەکرێت زۆرهاندەرمان بن بەڵام دوای
    .یەک دەقە دەکرێت زۆربێزارکەر بن
  • 11:09 - 11:11
    جارێکیان لەگەڵ ژنێک کارم دەکرد
  • 11:11 - 11:15
    ژنێک کە دوای ٢٠ ساڵ لە هاوسەرگیری
    ، زۆر بە خراپی جیاببۆوە لە مێردەکەی
  • 11:15 - 11:17
    .بەتەما بوو یەکەم ژوان دابنێت
  • 11:17 - 11:22
    پیاوێکی بە ئۆنلاین ناسی
    ،کە وا دیار بوو کەسێکی باش و سەرکەوتووە
  • 11:22 - 11:25
    لە هەمووی گرنگتر وا دیاربوو
    .کە ئەم ژنەی زۆر بە دڵە
  • 11:25 - 11:28
    ،بۆیە ژنەکە زۆر دڵخۆشبوو
    کراسێکی تازەی کڕیبوو بۆ ژوانەکە
  • 11:28 - 11:32
    و لە یەکێک لە باڕە ڕاقیەکانی نیو یۆرک
    . ژوانیان داناو یەکیان بینی
  • 11:32 - 11:36
    ١٠ دەقە لە دوای یەکتر بینین
    : پیاوەکە هەڵدەستێت و دەڵێت
  • 11:36 - 11:39
    . ڕام لەمە نییە من '' ، وە ئەڕواتە دەرەوە"
  • 11:39 - 11:41
    [ڕەتکردنەوە]
  • 11:41 - 11:44
    . ڕەتکردنەوە زۆر بە ئازارە
  • 11:44 - 11:47
    ئەو ژنە بە جۆرێک بریندار بوو
    .کە نەیتوانی لە شوێنی خۆی بجوڵێت
  • 11:47 - 11:48
    .تەنها تەلەفۆن بۆ هاوڕێیەکی دەکات
  • 11:49 - 11:53
    : هاوڕێکەشی پێی دەڵێت
    باشە،بەتەمای چی بوویت "
  • 11:53 - 11:57
    ،سمتێکی گەورەت هەیە
    ، هیچ شتێکی سەرنج ڕاکێشت نییە بۆ ووتن
  • 11:57 - 12:00
    بۆچی پیاوێکی قۆزی سەرکەوتووی وەک ئەو
  • 12:00 - 12:02
    " لەگەڵ گەمژەیەکی وەک تۆ ژوان دابنێت؟
  • 12:04 - 12:08
    !شۆک بوون، وایە
    !چۆن ئەبێت هاوڕێ بەو ڕادەیە دڵڕەق بێت
  • 12:08 - 12:10
    بەڵام لەوانیە کەمتر شۆک بن
  • 12:10 - 12:13
    ئەگەر بڵێم ئەوەی ئەوقسانەی پێ وتووە
    . هاوڕێکەی نەبوو
  • 12:13 - 12:16
    . بەڵکو ئەو ژنە خۆی ئەو قسانەی بە خۆی وت
  • 12:16 - 12:18
    . ئەوەش شتێکە کە هەموومان دەیکەین
  • 12:18 - 12:20
    .بە تایبەت دوای ئەوەی ڕەتدەکرێینەوە
  • 12:20 - 12:24
    هەموومان بیر لە هەڵە و
    کەمووکورتیەکانمان دەکەینەوە
  • 12:24 - 12:26
    خۆزگە دەخوازین وامان بکردایە و
    ،وامان نەکردایە
  • 12:26 - 12:27
    . ناو و ناتۆرە لە خۆمان دەنێین
  • 12:27 - 12:31
    ئەگەر زۆر بە ڕەقیش نەبێت هەر
    .ئەو شتانە بەخۆمان دەڵێین
  • 12:31 - 12:35
    شتێکی سەیرە کە وا دەکەین، خۆی لە خۆیدا
    .بۆچونمان بەرامبەرخۆمان زیانی پێکەوتووە
  • 12:35 - 12:38
    بۆچی دەبێت زیاتر ئازاری خۆمان بدەین ؟
  • 12:38 - 12:42
    ئێمە هەرگیز لە ئەنقەست ئازاری
    .جەستەمان خراپتر ناکەین
  • 12:42 - 12:44
    ، کاتێک دەستتان برینێکی هەیە
  • 12:44 - 12:47
    . ناچن بە چەقۆ زیاتر برینەکە قوڵ بکەن
  • 12:47 - 12:51
    بەڵام هەمیشە برینە دەروونیەکانمان
    .قوڵتر ئەکەین
  • 12:51 - 12:54
    بۆچی؟ لەبەر لاوازی تەندروستی
    .هەست و سۆزمان
  • 12:54 - 12:58
    لەبەر ئەوەی تەندروستی
    .دەروونیمان پاشخستووە
  • 12:58 - 13:00
    لە چەندین توێژینەوەوە
    ،ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە
  • 13:00 - 13:02
    کە چەند ڕێزتان بەرامبەر
    ،بە خۆتان کەم بێت
  • 13:02 - 13:04
    مەترسی توشبوونتان بە
    ،سترێس و قەلەقی زیاتر دەبێت
  • 13:04 - 13:08
    وە زیاتر ئازار دەچێژن بەهۆی
    ، شکست و ڕەتکردنەوەوە
  • 13:08 - 13:10
    بۆیە چاکبوونەوەشتتان
    . کاتی زیاتر دەخایەنێت
  • 13:10 - 13:13
    ،بۆیە کاتێک ڕەت دەکرێنەوە
    یەکەم شت کە دەبێت بیکەن
  • 13:13 - 13:16
    . نوێکردنەوەی ڕێزە بەرامبەر بە خۆتان
  • 13:16 - 13:19
    نەک بچیتە مەیدانی شەڕوتوندوتیژی
    .لەگەڵ خۆت
  • 13:20 - 13:22
    ،کاتێک ئازاری هەست و سۆزتان هەیە
  • 13:22 - 13:25
    چارەسەی خۆت بە میهرەبانییەوە بکە
  • 13:25 - 13:28
    وەک ئەوەی چاوەڕێی هەمان شت
    . بکەیت لە هاوڕێیەکی دڵسۆز
  • 13:28 - 13:31
    [ئەوڕێزەی هەتانە بەرامبەر خۆتان بیپارێزن]
  • 13:31 - 13:34
    دەبێت خووە دەروونیە ناتەندروستەکان
    . بگۆڕین
  • 13:34 - 13:38
    یەکێک لە خووە هەرە خراپ و باوەکان
    بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر)ە)
  • 13:39 - 13:42
    کاتێک زۆر بیر دەکەیتەوە مانای وایە
    . شتەکان زۆر دووبارە دەکەیتەوە
  • 13:42 - 13:44
    بۆ نمونە کاتێک بەڕێوبەرەکەت
    ، هاوارت بەسەردادەکات
  • 13:44 - 13:47
    ، یان مامۆستاکەت لە پۆلدا تەریقت دەکاتەوە
  • 13:47 - 13:49
    ،یان شەڕێکی گەورەت دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەکت
  • 13:49 - 13:53
    ئەمەش وات لێدەکات ئەوەی ڕوویداوە
    بۆ چەندین ڕۆژ لێکیبدەیتەوە
  • 13:53 - 13:55
    .یان بۆ چەندین هەفتە بیری لێبکەیتەوە
  • 13:55 - 13:58
    بیرکردنەوەی لەڕادە بەدەر
    لە ڕووداوە ناخۆشەکان
  • 13:58 - 14:02
    . دەکرێت ببێتە خوو، ئەم خووەش ئازاربەخشە
  • 14:02 - 14:04
    لەبەر ئەوەی کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر
  • 14:04 - 14:07
    تەرکیز دەکەیت لەسەربیرکردنەوە
    ، نەرێنی و ناخۆشەکان
  • 14:07 - 14:10
    خۆت دەخەیتە مەترسیەکی زۆری توشبوون
  • 14:10 - 14:14
    ، بە خەمۆکی قورس
    ، ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان
  • 14:14 - 14:17
    . بەد خۆراکی و تەنانەت جەڵتەی دڵیش
  • 14:17 - 14:20
    کێشەکە ئەوەیە، حەزی زۆر بۆ
    بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر
  • 14:20 - 14:25
    دەبێتە هەستێکی گرنگ و بەهێز، هەر بۆیە
    . دەبێتە خویەک کە تەرککردنی قورسە
  • 14:25 - 14:27
    .زۆر دڵنیام لەمەی کە دەیڵێم
  • 14:27 - 14:31
    ،چونکە ساڵێک زیاتر بەر لە ئێستا
    . خۆشم ئەم خووەم گرت
  • 14:31 - 14:34
    کاتێک براکەم توش بوو بە نەخۆشی
  • 14:34 - 14:37
    شێربەنجەی خڕۆکە سپییەکان لە پلەی ٣
  • 14:37 - 14:40
    ،نەخۆشیەکەی زۆر سەخت بوو
  • 14:40 - 14:43
    بە جۆرێک وەرەمەکانی لەسەر
    . هەموو لەشی دیار بوون
  • 14:44 - 14:47
    .دەبوو چارەسەری کیمایی قورس وەربگرێت
  • 14:48 - 14:53
    منیش نەمدەتوانی بیرنەکەمەوە لەو بارودۆخەی
    براکەمی پێدا تێدەپەڕێت
  • 14:53 - 14:56
    بەردەوام بیرم دەکردەوە کە ئەو
    .چەند ئازار دەچێژێت
  • 14:57 - 15:01
    لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تەنانەت بۆ یەک
    . جاریش سکاڵای نەکرد
  • 15:01 - 15:04
    . ئەو خاوەنی ڕوانینێکی ئەرێنی بوو
  • 15:04 - 15:07
    .باری دەروونی زۆر باش بوو
  • 15:07 - 15:11
    من بە پێچەوانەوە تەندروستی جەستەییم
    . باش بوو بەڵام دەروونم وێران بوو
  • 15:12 - 15:14
    .بەڵام دەمزانی دەبێت چیبکەم
  • 15:14 - 15:17
    توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەنها ٢خولەک
    دوورکەوتنەوە
  • 15:17 - 15:21
    بەسە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە
    . بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر
  • 15:21 - 15:24
    بۆیە هەرکاتێک بە دوودڵی و بێزاری و نەرێنی
    ، بیرم بکردایەتەوە
  • 15:24 - 15:29
    زۆرم لە خۆم دەکرد کە تەرکیز بکەمە سەر
    .شتێکی تر تا ئەو بیرکردنەوانەم نەمێنێت
  • 15:29 - 15:33
    ، بۆیە بە هەفتەیەک هەموو تێڕوانینم گۆڕا
  • 15:33 - 15:36
    . زیاتر ئەرێنی و بە هیوا بووم
  • 15:36 - 15:39
    بەرەنگاری بیرکردنەوە]
    [نەرێنیەکان بنەوە
  • 15:39 - 15:43
    ٩ مانگ دوای چارەسەری کیمیایی براکەم
    ، ئەشیعەی (سی تی سکانی) گرت
  • 15:43 - 15:46
    منیشی لەگەڵ بووم کە ئەنجامەکانی
    .وەرگرتەوە
  • 15:46 - 15:48
    . هیچ وەرەمێک نەمابوو لە لەشیا
  • 15:48 - 15:52
    هەرچەندە سێ دەوری مابوو بۆ
    . وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی
  • 15:52 - 15:54
    .بەڵام ئەمانزانی چاک ئەبێتەوە
  • 15:54 - 15:58
    .ئەم وێنەیەمان دووهەفتە پێش ئێستا گرتووە
  • 16:01 - 16:04
    ، کاتێک چارەسەر بۆ تەنیایت دەدۆزیتەوە
  • 16:04 - 16:07
    ،بە گۆڕینی کاردانەوەکانت بەرامبەر شکست
  • 16:07 - 16:09
    ،بە ڕێزگرتن لە خودی خۆت وپارێزگاریکردن لێی
  • 16:09 - 16:12
    بە بەرەنگاربوونەوەی
    ،بیرکردنەوە نەرێنییەکان
  • 16:12 - 16:15
    ،تەنها برینە دەروونیەکانت چاک نابن
  • 16:15 - 16:19
    بەڵکو بەرگریەکی هەستوسۆزت بۆ
    . دروست دەبێت وگەشە دەکەیت
  • 16:20 - 16:24
    سەدەها ساڵ لەمەوبەر، خەڵک ڕاهێنانی
    لەسەرتەندروستی کەسێتی کردووە
  • 16:24 - 16:28
    تێکڕای ماوەی ژیان لە ماوەی چەند دەیەیەکدا
  • 16:28 - 16:30
    .٥٠٪ بەرز بوەتەوە
  • 16:31 - 16:34
    باوەڕم وایە کە کوالیتی ژیانمان
    بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە
  • 16:34 - 16:38
    ئەگەر هەموومان گرنگی بدەین
    .بە تەندروستی هەست وسۆزمان
  • 16:39 - 16:42
    بیهێننە بەر چاوتان ،دنیا چۆن دەبێت
  • 16:42 - 16:45
    ئەگەر هەمووکەسێک لە ڕووی دەرونییەوە
    تەندروستتر بوایە ؟
  • 16:45 - 16:48
    ئەگەر تەنیای و خەمۆکی کەمتر بووایە؟
  • 16:48 - 16:51
    ئەگەر خەڵک بیانزانیایە
    چۆن زاڵدەبن بەسەر شکستدا؟
  • 16:51 - 16:55
    ئەگەر خەڵک هەستی باشتریان بەرامبەر
    خۆیان هەبوایە و بەهێزتر بوونایە؟
  • 16:55 - 16:58
    ئەگەر زیاتر دڵخۆش و ڕازی بوونایە؟
  • 16:58 - 17:01
    من دەتوانم وابم ،چونکە ئەمە ئەو جیهانەیە
    ، کە من دەمەوێت تیای بژیم
  • 17:02 - 17:06
    هەمان ئەو جیهانەشە کە براکەم
    . دەیەوێت تیای بژی
  • 17:06 - 17:11
    ئەگەر تەنها زانیاریتان هەبێت و
    ،چەند خوییەک بگۆڕن
  • 17:11 - 17:14
    ئەگەین بەو جیهانەی کە
    . هەموو دەتوانین تیای بژین
  • 17:15 - 17:17
    .زۆر سوپاستان دەکەم
  • 17:17 - 17:22
    ( چەپڵە لێدان )
Title:
گای وینچ|بۆچی پێویستە هەموومان کار لەسەرفریاگوزاری سەرەتایی دەروونی بکەین؟| | TEDxLinnaeusUniversity
Description:

کاتێک توشی هەڵامەت یاخود ئازارێکی بەردەوام ئەبین، یەکسەر ئەچین بۆ لای دکتۆر. ئەی بۆچی ناچین بۆ لای پسپۆرێکی تەندروستی کاتێک توشی ئێش
و ئازاری هەست و سۆز دەبین وەک هەستکردن بە تاوان ، خۆ وونکردن و تەنیایی؟
.گای ووینچ دەڵێت: زۆر لە ئێمە خۆمان مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشە تەندروستییە دەرونییانە دەکەین کە تووشیان دەبین بەڵام ناکرێت وابیین. گای ووینچ کەیسێکی سەرنجڕاکێش دەهێنێتە کایەوە بۆ پراکتیزەکردنی تەندروستی هەستوسۆز-هەر وەها ئاگاداربوونی هەستەکانمان، هزرەکانمان بەهەمان ئەو وریایی و ئاگاییەی هەمانە بۆ لەشمان

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
17:23

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions