، من لەگەڵ برایەکی زۆر خۆشەویستمدا . دوانەی لەیەکچووین و پێکەوە گەورەبووین شتێک هەیە لە دوانەکاندا کە وات لێدەکات شارەزابیت .وتێبینی هەموو جیاکاریەکان بکەیت بۆ نمونە، ئەگەر بسکیتی براکەم تۆزێک لەوەی .من گەورەتربوایە، پرسیارم لا دروست ئەبوو .ئەتووت مردووم لە برسا (پێکەنین) ،کاتێک بوومە پزیشکی دەروونی .درکم بە جۆرێکی تر لە جیاکاری کرد ئەویش ئەوە بوو کە ئێمە زۆر زیاتر .گرنگی بە جەستە دەدەین وەک لە هزر من ٩ ساڵم تەرخانکرد لە زانکۆ بۆ ،بەدەستهێنانی دکتۆراکەم لە دەروونناسیدا باوەڕناکەن گەرپێتان بڵێم چەن کەس ،کە سەیری کارتی کارەکەم دەکەن و دەڵێن: '' ئۆو تۆ دەروونناسی ".نەک دکتۆری ڕاستەقینە ، .وەک ئەوەی لەسەر کارتەکەم وا نوسرابێت (پێکەنین) ئەم جیاکارییە کە زیاتر ،بایەخ بە جەستە دەدریت وەک لە فکر .لە هەمووشووێنێک تێبینی دەکەم ،لەوماوەیەی پێشوو لە ماڵی هاوڕێیەک بووم مناڵە ٥ ساڵەکەیان خۆی ئامادەدەکرد .بۆ نوستن لەسەر تەپڵەکێک وەستابوو ،نزیک دەستشۆرەکە ددانی دەشوشت .لەپڕ خزا لەسەر تەبڵەکەکەو قاچی ڕووشا ،کەمێک گریا، دوای ئەوە هەستایەوە چووەوە سەر تەپڵەکەکە ودەستی درێژ کرد بۆ برین پێچێک .بۆ ئەوەی بیدات لە برینەکەی ئەو مناڵە نەیدەزانی ،قەیتانی پێڵاوەکانی دابخات بەڵام ئەیزانی دەبێت برینێک بپێچرێت ،بۆ ئەوەی چاک بێتەوەو پیس نەبێت .وە دەیزانی دەبێت ددانی بشوات رۆژی ٢جار هەموو دەزانین چۆن پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان بکەین ،وە لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە دەزانین چۆن خاوێنی ددانەکانمان بپارێزین، وایە؟ بەڵام ئایا چی دەزانین لە بارەی پاراستنی تەندروستی دەروونیمانەوە؟ . هیچ شتێک چی فێری مناڵەکانمان دەکەین لە بارەی تەندروستی هەست و سۆزەوە؟ .هیچ چۆن دەبێت کاتی زیاتر تەرخان ئەکەین بۆ گرنگی دان بە تەندروستی ددانەکانمان زیاتر لە هزرمان؟ بۆچی تەندروستی جەستەییمان لەلا گرنگترە وەک لە تەندروستی دەروونیمان؟ ئەزانن، ئێمە زیاتر ئازاری دەروونی دەچێژین .وەک لە ئازاری جەستەیی ،ئازار بەهۆی سەرنەکەوتن ،ڕەتکردنەوە، یاخود تەنیایی دەکرێت بەرەو خراپترمان بەرن .گەر فەرامۆشیان بکەین وە دەکرێت کاریگەری بەرچاویان . لەسەر ژیانمان هەبێت لەگەڵ ئەوەی چەندین تەکنیکی زانستیی سەلمێنراو هەیە کە دەتوانین بەکاریان بێنین بۆ ساڕێژکردنی . ئازارە دەروونیەکانمان، بەڵام گوێ نایەینێ تەنانەت بە خەیاڵیشماندا نایەت . کە دەبێت چارەسەر وەرگرین ، کە دەڵێن '' ئا، هەست بە خەمۆکی ئەکەی؟ ''گوێی پێ مەدە ،هەمووی لە خەیاڵی خۆتایە : ئەکرێت بە یەکێک کە قاچی شکاوە بڵێین ،هیچ نییە پیاسەیەکی لێبکە" " ! کێشەکە هەمووی لە قاچتایە (پێکەنین) پێویستە ئیتر ئەو بۆشاییە لە نێوان . تەندروستی جەستەیی و دەروونیماندا نەهێڵین .پێوەستە ئیتر یەکسانیان بکەین . وەک دووانەیەک ، من براکەشم دەروونناسە ، بەقسەی خەڵکی بێت .ئەویش دکتۆری ڕاستەقینە نییە (پێکەنین) .هەرچەندە پێکەوە نەمانخوێند بەڵام لە ڕاستیدا قورسترین شت کە لە ژیانمدا کردبێتم ڕۆیشتنم بوو لە ئەتلەنتیکەوە بۆ شاری نیویۆرک بۆ ئەوەی دکتۆراکەم .لە دەرونناسیدا بەدەست بێنم بۆ یەکەم جارلە ژیانمان لەگەڵ براکەم ،لە یەک دوورکەوتینەوە ئەو دوورکەوتنەوەیەش .بۆهەردووکمان زۆر سەخت بوو ، کاتێک ئەو لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی مایەوە .من تەنها بووم لە وڵاتێکی نوێ ،زۆر خراپ بیری یەکمان ئەکرد ئەو کات تەلەفۆن کردن بۆ ،دەرەوەی وڵات زۆر گران بوو تەنها دەمانتوانی پارەی پێنج خولەک . قسە کردن بدەین لە هەفتەیەکدا ،کاتێک ڕۆژی لەدایک بوونمان هات ، یەکەم جار بوو پێکەوە یادمان نەکردەوە بڕیارمان دا کە پارەی زیاتر خەرجکەین .و ئەو هەفتەیە بۆ ماوەی ١٠ خولەک قسە بکەین بەیانی ئەو ڕۆژە بە مەراقەوە ،هاتوچۆم ئەکرد لەژورەکەم ،چاوەڕێی براکەم بووم پەیوەندی بکات هەر چاوەڕێم کرد و ،چاوەڕێم کرد .بەڵام تەلەفۆنەکە زەنگی لێنەیا وتم ڕەنگە لەبەر جیاوازی ،کاتی نێوانمان بێت ،لەگەڵ هاوڕێیانیەتی لەدەرەوە دوایی پەیوەندی ئەکات .ئەوکات مۆبایلیش نەبوو .بەڵام هەر پەیوەندی نەکرد دوای ئەوە وابیرمکردەوە بەهۆی ئەوەی ١٠ مانگە دوورم لێی ئیتر براکەم بیرم ناکات وەک ئەوەی .من بیری ئەکەم ئەمزانی کە بەیانی تەلەفۆن ئەکات بەڵام ئەو شەوە خەمناکترین و .درێژترین شەوی ژیانم بوو ،بەیانی دوای ئەو شەوە لە خەو ڕابووم ،بەپەلە سەیری تەلەفۆنەکەم کرد ئینجا زانیم دەسکی تەلەفۆنەکەم لابردووە لەوکاتەی بە نیگەرانییەوە .هاتوچۆم کردووە رۆژی پێشتر ،یەکسەر لە جێگەکەم ڕاپەڕیم ،تەلەفۆنەکەم خستەوە جێی خۆی ،لەدوای چرکەیەک یەکسەر زەنگی لێیا ،کە سەیرم کرد براکەم بوو .لە داخا خۆی سەرخۆشکردبوو (پێکەنین) ئەو شەوە خەمناکترین و .درێژترین شەو بووە بۆ ئەویش ،هەوڵم دا بۆی ڕون بکەمەوە کە چی ڕویداوە ،بەڵام وتی من تێناگەم، باشە وەکو وا بیرت کردەوە ،کە من تەلەفۆن ناکەم ئەی تۆ بۆچی تەلەفۆنەکەت هەڵنەگرت و " " پەیوەندیت پێوە نەکردم؟ .ڕاستیشی ئەکرد ئەی بۆچی من تەلەفۆنم بۆ ئەو نەکرد؟ هیچ وەڵامێکم پێ نەبوو بۆی . بەڵام ئێستا ئەزانم، وەڵامەکە ئاسانە ".تەنیایی " تەنیایی برینی قوڵی دەروونیمان .بۆ دروست ئەکات تێڕوانینمان ئەشێوێنێت ،و بیرکردنەوەمان تێک و پێک ئەیا وامان لێدەکات بە جۆرێک بیربکەینەوە ،کە دەوروبەرمان کەمتر گرنگیمان پێدەدەن .بەڵام لە ڕاستیشدا وا نین تەنیایی وامان لێدەکات بترسین ، لە پەیوەندی دروست کردن چونکە وابیردەکەینەوە ،کە خۆی لە خۆیدا دڵمان زۆرشکاوە ئیتر بۆچی خۆمان بخەینە بارودۆخێک کە ڕەتمان بکەنەوە و دڵمان بشکێنن ؟ من لەو سەردەمەدا لە ژێر ، کاریگەری تەنیاییدا بووم ،بەڵام چونکە دەوروبەرم قەرەباڵغ بوو .بۆیە ئەوشتانەم بە مێشکا نەهاتووە تەنیایی بە جۆرێکە کە پەیوەندی تەواوەتی . بە خودی کەسەکەوەیە ئەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە ئەگەرهەست بکەی لە لایەنی سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە .دابڕاوی لە دەوروبەر . من هەستم بەوە کرد (توێژینەوەی زۆر هەیە لەسەر(تەنیایی . هەمووشیان ترسێنەرن ،تەنیایی تەنها خەمبارت ناکات . بەڵکو دەتکوژێت . ئەمە بە گاڵتە ناڵێم کە تەنیایی درێژخایەن ئەگەری مردنی پێش وەختە زیاد دەکات .بە ڕێژەی لە ٪١٤ ! ٪١٤ تەنیایی دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و ، بەرزی کۆلیسترۆل تەنانەت کاری کۆئەندامی بەرگریشمان ، دادەمرکێنێتەوە . دەتخاتە بەر مەترسی چەندەها دەرد و نەخۆشی لە ڕاستیدا زاناکان گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی کە تەنیایی درێژ خایەن، بە قەدەر جگەرە کێشان مەترسی گەورەی هەیە . لەسەر تەندروستی و تەمەندرێژی پاکەتی جگەرە لەسەری نوسراوە " .جگەرە دەتکوژێت" . بەڵام تەنیایی ئاگادارکردنەوەی نییە لەبەر ئەم هۆکارانەیە کە زۆر گرنگە تەندروستی دەرونیمان . بخەینە پێش هەمووشتێکەوە لەگەڵ گرنگی دانمان . بە تەندروستی هەست وسۆزمان چونکە ناتوانی برینێکی دەروونی ، ساڕێژ بکەیت .ئەگەر درک بەوە نەکەیت کە برینداریت [ئاگاداری ئازاری هەست وسۆزت بە] تەنیایی تەنها برینی دەروونی نییە کە تێڕوانینەکانمان دەشێوێنێت و .فریومان دەکات شکست) یش) . هەمان کاریگەری هەیە جارێکیان سەردانی سەنتەرێکی چاودێری مناڵانم کردو ٣ مناڵم بینی یارییان بە ٣ بۆکسی پلاستیکی . وەکو یەک دەکرد ،کە دەبوو دەست داگریتە سەر دوگمەیەکی سوور .توتکەیەکی جوان سەری لێوە دەرئەهێنا کچێکیان هەوڵیدا دوگمە مۆرەکە ، دەرهێنێت و دوایی بیخاتەوە جێی خۆی دوایی لێی چوە دواوەو سەیری بۆکسەکەی کرد و . بە خەمباری لچی کرد ، کوڕەکەی تەنیشتی کە ئەمەی بینی سەیرێکی بۆکسەکەی کردو دەستی کرد بە گریان .بەبێ ئەوەی تەنانەت دەستی لێبات لەولاوە مناڵی سێیەم ئەوەی بە مێشکیدا هات تاقی کردەوە هەتا دوگمە سورەکەی جوڵاند و توتکە سەگە جوانەکە سەری دەرهێناو .مناڵەکە لە خۆشیا قیژانی کەواتە ٣ مناڵ یاریان کرد بە ٣ بۆکسی لەیەکچوو بەڵام بە کاردانەوی زۆرجیاواز . بەرامبەر شکست خۆ دوو مناڵەکەی یەکەم جاریش . ئەیان توانی دوگمە سوورەکە بجوڵێنن بەڵام تاکە هۆکارکە ڕێگربوو لە سەرکەوتنیان ئەو بیرکردنەوە هەڵخەڵەتێنەرە بوو . کە وایلێکردن باوەڕ بەتوانایان نەکەن نەک تەنها مناڵ، گەورەکانیش .بەم جۆرە دەخەڵەتێن هەمووکاتێ ڕاستیەکەی هەموومان کۆمەڵێک هەست وبیرو باوەڕی ئامادەمان هەیە کە هەرکات توشی بێ ئومێدی . و پاشەکشەبین دەردەکەون ئایا ئاگاداری وەڵام دانەوەی مێشکی خۆتیت بەرامبەر شکست؟ .پێویستە ئاگادار بیت چونکە ئەگەر مێشکت ئەو باوەڕەت لەلا دروست بکات کە تۆ بێ توانایت لەسەر شتێک ،وە تۆش باوەڕت کرد کەواتە تۆش وەک ئەو دوو مناڵەت لێدێت و ، هەست بە لاوازی دەکەیت وات لێیەت کە زۆر زوو کۆڵ بەیت یان .هەر هیچ هەوڵ نایەیت لە ئەنجامدا زیاتر لە مێشکتدا دەچەسپێت .کە تۆ سەرکەوتوو نابیت لەبەر ئەم هۆکارەیە کە زۆربەی خەڵکی .کەمتر لە هێزی ڕاستەقینەکەیان کاردەکەن لەبەر ئەوەی بە درێژایی ڕێگای ژیانیان هەندێ کات یەک هەڵە ، وایلێکردون کە ناتوانن سەرکەوتوو بن .و باوەڕیشیان بەمە کردووە ،کاتێک باوەڕ بە شتێک ئەکەین . مەحاڵە بیرکردنەوەمان لەبارەیەوە بگۆڕین من ئەم وانەیە لە ڕێگەیەکی سەختەوە فێربووم کاتێک لەگەڵ براکەم هەرزەکار بووین شەوێکیان لەگەڵ هاوڕێیانمان ئۆتۆمبیلمان ،لێدەخوڕی لە ڕێگەیەکی تاریک .كاتێك پۆليس ئێمەى وەستاند لەو شوینە تاوانی دزی ئەنجامدرابوو .بەدوای گومانلێکراواندا دەگەڕان ،ئەفسەرێک نزیک بوەوە لە ئۆتۆمبیلەکەمان ،ڕووی لاییتەکەی کردە شۆفێرەکە دوای ئەوە ڕووی لایتەکەی کردە براکەم .لای شۆفێرەوە دانیشتبوو، ئینجا من :پاشان چاوی لێ زەق کردمەوە و وتی " من پێشتر لە کوێ تۆم بینیوە؟ " (پێکەنین) " منیش وتم : " لە کورسیەکەی پێشەوە (پێکەنین) .گوێی بەوە نەدا کە ووتم پێی . وایزانی ماددەی هۆشبەرم خواردوەتەوە (پێکەنین) لە ئۆتۆمبیلەکە دایبەزاندم وپشکنیمی ، پاشان بردمی بۆ لای ئۆتۆمبێلی پۆلیسیەکەوە کە زانی پێشتر ناوم نەبووە لای پۆلیس ئینجا توانیم پێی بڵێم کە مەبەستم .براکەم بووە لە پێشی ئۆتۆمبیلەکەدا ،تەنانەت کە ڕێگەشیدا بڕۆین ،بە دەمووچاویدا دیار بوو . کە پێی وابوو من بەبێ سزا دەربازبووم قورسە بیرکردنەوەمان بگۆڕدرێت . کاتێک باوەڕمان بە شتێک هێنا ئاساییە ئەگەر هەست بە ڕووخان ولاوازی . بکەن لە دوای شکست بەڵام ناکرێت ڕێگە بە خۆتان بدەن . وا بیرکەنەوە کە ئیتر ئێوە سەرکەوتوو نابن .دەبێت بەرەنگاری هەستی لاوازبوون ببنەوە ، دەبێت کۆنترۆڵی ئەو بارودۆخە بکەن و دەبێت ئەو زنجیرە نەرێنییە بشکێنن .پێش ئەوەی دەستپێبکات [خوێنبەربوونی هەست و سۆز بوەستێنن] ،هەست و بیرکردنەوەمان ئەو دوو هاوڕێ باوەڕپێکراوە نین . کە بیری لێدەکەینەوە ، بەڵکو لە دووهاوڕێی مەزاجی دەچن کە دەکرێت زۆرهاندەرمان بن بەڵام دوای .یەک دەقە دەکرێت زۆربێزارکەر بن جارێکیان لەگەڵ ژنێک کارم دەکرد ژنێک کە دوای ٢٠ ساڵ لە هاوسەرگیری ، زۆر بە خراپی جیاببۆوە لە مێردەکەی .بەتەما بوو یەکەم ژوان دابنێت پیاوێکی بە ئۆنلاین ناسی ،کە وا دیار بوو کەسێکی باش و سەرکەوتووە لە هەمووی گرنگتر وا دیاربوو .کە ئەم ژنەی زۆر بە دڵە ،بۆیە ژنەکە زۆر دڵخۆشبوو کراسێکی تازەی کڕیبوو بۆ ژوانەکە و لە یەکێک لە باڕە ڕاقیەکانی نیو یۆرک . ژوانیان داناو یەکیان بینی ١٠ دەقە لە دوای یەکتر بینین : پیاوەکە هەڵدەستێت و دەڵێت . ڕام لەمە نییە من '' ، وە ئەڕواتە دەرەوە" [ڕەتکردنەوە] . ڕەتکردنەوە زۆر بە ئازارە ئەو ژنە بە جۆرێک بریندار بوو .کە نەیتوانی لە شوێنی خۆی بجوڵێت .تەنها تەلەفۆن بۆ هاوڕێیەکی دەکات : هاوڕێکەشی پێی دەڵێت باشە،بەتەمای چی بوویت " ،سمتێکی گەورەت هەیە ، هیچ شتێکی سەرنج ڕاکێشت نییە بۆ ووتن بۆچی پیاوێکی قۆزی سەرکەوتووی وەک ئەو " لەگەڵ گەمژەیەکی وەک تۆ ژوان دابنێت؟ !شۆک بوون، وایە !چۆن ئەبێت هاوڕێ بەو ڕادەیە دڵڕەق بێت بەڵام لەوانیە کەمتر شۆک بن ئەگەر بڵێم ئەوەی ئەوقسانەی پێ وتووە . هاوڕێکەی نەبوو . بەڵکو ئەو ژنە خۆی ئەو قسانەی بە خۆی وت . ئەوەش شتێکە کە هەموومان دەیکەین .بە تایبەت دوای ئەوەی ڕەتدەکرێینەوە هەموومان بیر لە هەڵە و کەمووکورتیەکانمان دەکەینەوە خۆزگە دەخوازین وامان بکردایە و ،وامان نەکردایە . ناو و ناتۆرە لە خۆمان دەنێین ئەگەر زۆر بە ڕەقیش نەبێت هەر .ئەو شتانە بەخۆمان دەڵێین شتێکی سەیرە کە وا دەکەین، خۆی لە خۆیدا .بۆچونمان بەرامبەرخۆمان زیانی پێکەوتووە بۆچی دەبێت زیاتر ئازاری خۆمان بدەین ؟ ئێمە هەرگیز لە ئەنقەست ئازاری .جەستەمان خراپتر ناکەین ، کاتێک دەستتان برینێکی هەیە . ناچن بە چەقۆ زیاتر برینەکە قوڵ بکەن بەڵام هەمیشە برینە دەروونیەکانمان .قوڵتر ئەکەین بۆچی؟ لەبەر لاوازی تەندروستی .هەست و سۆزمان لەبەر ئەوەی تەندروستی .دەروونیمان پاشخستووە لە چەندین توێژینەوەوە ،ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە چەند ڕێزتان بەرامبەر ،بە خۆتان کەم بێت مەترسی توشبوونتان بە ،سترێس و قەلەقی زیاتر دەبێت وە زیاتر ئازار دەچێژن بەهۆی ، شکست و ڕەتکردنەوەوە بۆیە چاکبوونەوەشتتان . کاتی زیاتر دەخایەنێت ،بۆیە کاتێک ڕەت دەکرێنەوە یەکەم شت کە دەبێت بیکەن . نوێکردنەوەی ڕێزە بەرامبەر بە خۆتان نەک بچیتە مەیدانی شەڕوتوندوتیژی .لەگەڵ خۆت ،کاتێک ئازاری هەست و سۆزتان هەیە چارەسەی خۆت بە میهرەبانییەوە بکە وەک ئەوەی چاوەڕێی هەمان شت . بکەیت لە هاوڕێیەکی دڵسۆز [ئەوڕێزەی هەتانە بەرامبەر خۆتان بیپارێزن] دەبێت خووە دەروونیە ناتەندروستەکان . بگۆڕین یەکێک لە خووە هەرە خراپ و باوەکان بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر)ە) کاتێک زۆر بیر دەکەیتەوە مانای وایە . شتەکان زۆر دووبارە دەکەیتەوە بۆ نمونە کاتێک بەڕێوبەرەکەت ، هاوارت بەسەردادەکات ، یان مامۆستاکەت لە پۆلدا تەریقت دەکاتەوە ،یان شەڕێکی گەورەت دەبێت لەگەڵ هاوڕێیەکت ئەمەش وات لێدەکات ئەوەی ڕوویداوە بۆ چەندین ڕۆژ لێکیبدەیتەوە .یان بۆ چەندین هەفتە بیری لێبکەیتەوە بیرکردنەوەی لەڕادە بەدەر لە ڕووداوە ناخۆشەکان . دەکرێت ببێتە خوو، ئەم خووەش ئازاربەخشە لەبەر ئەوەی کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر تەرکیز دەکەیت لەسەربیرکردنەوە ، نەرێنی و ناخۆشەکان خۆت دەخەیتە مەترسیەکی زۆری توشبوون ، بە خەمۆکی قورس ، ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان . بەد خۆراکی و تەنانەت جەڵتەی دڵیش کێشەکە ئەوەیە، حەزی زۆر بۆ بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر دەبێتە هەستێکی گرنگ و بەهێز، هەر بۆیە . دەبێتە خویەک کە تەرککردنی قورسە .زۆر دڵنیام لەمەی کە دەیڵێم ،چونکە ساڵێک زیاتر بەر لە ئێستا . خۆشم ئەم خووەم گرت کاتێک براکەم توش بوو بە نەخۆشی شێربەنجەی خڕۆکە سپییەکان لە پلەی ٣ ،نەخۆشیەکەی زۆر سەخت بوو بە جۆرێک وەرەمەکانی لەسەر . هەموو لەشی دیار بوون .دەبوو چارەسەری کیمایی قورس وەربگرێت منیش نەمدەتوانی بیرنەکەمەوە لەو بارودۆخەی براکەمی پێدا تێدەپەڕێت بەردەوام بیرم دەکردەوە کە ئەو .چەند ئازار دەچێژێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تەنانەت بۆ یەک . جاریش سکاڵای نەکرد . ئەو خاوەنی ڕوانینێکی ئەرێنی بوو .باری دەروونی زۆر باش بوو من بە پێچەوانەوە تەندروستی جەستەییم . باش بوو بەڵام دەروونم وێران بوو .بەڵام دەمزانی دەبێت چیبکەم توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەنها ٢خولەک دوورکەوتنەوە بەسە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە . بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر بۆیە هەرکاتێک بە دوودڵی و بێزاری و نەرێنی ، بیرم بکردایەتەوە زۆرم لە خۆم دەکرد کە تەرکیز بکەمە سەر .شتێکی تر تا ئەو بیرکردنەوانەم نەمێنێت ، بۆیە بە هەفتەیەک هەموو تێڕوانینم گۆڕا . زیاتر ئەرێنی و بە هیوا بووم بەرەنگاری بیرکردنەوە] [نەرێنیەکان بنەوە ٩ مانگ دوای چارەسەری کیمیایی براکەم ، ئەشیعەی (سی تی سکانی) گرت منیشی لەگەڵ بووم کە ئەنجامەکانی .وەرگرتەوە . هیچ وەرەمێک نەمابوو لە لەشیا هەرچەندە سێ دەوری مابوو بۆ . وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی .بەڵام ئەمانزانی چاک ئەبێتەوە .ئەم وێنەیەمان دووهەفتە پێش ئێستا گرتووە ، کاتێک چارەسەر بۆ تەنیایت دەدۆزیتەوە ،بە گۆڕینی کاردانەوەکانت بەرامبەر شکست ،بە ڕێزگرتن لە خودی خۆت وپارێزگاریکردن لێی بە بەرەنگاربوونەوەی ،بیرکردنەوە نەرێنییەکان ،تەنها برینە دەروونیەکانت چاک نابن بەڵکو بەرگریەکی هەستوسۆزت بۆ . دروست دەبێت وگەشە دەکەیت سەدەها ساڵ لەمەوبەر، خەڵک ڕاهێنانی لەسەرتەندروستی کەسێتی کردووە تێکڕای ماوەی ژیان لە ماوەی چەند دەیەیەکدا .٥٠٪ بەرز بوەتەوە باوەڕم وایە کە کوالیتی ژیانمان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ئەگەر هەموومان گرنگی بدەین .بە تەندروستی هەست وسۆزمان بیهێننە بەر چاوتان ،دنیا چۆن دەبێت ئەگەر هەمووکەسێک لە ڕووی دەرونییەوە تەندروستتر بوایە ؟ ئەگەر تەنیای و خەمۆکی کەمتر بووایە؟ ئەگەر خەڵک بیانزانیایە چۆن زاڵدەبن بەسەر شکستدا؟ ئەگەر خەڵک هەستی باشتریان بەرامبەر خۆیان هەبوایە و بەهێزتر بوونایە؟ ئەگەر زیاتر دڵخۆش و ڕازی بوونایە؟ من دەتوانم وابم ،چونکە ئەمە ئەو جیهانەیە ، کە من دەمەوێت تیای بژیم هەمان ئەو جیهانەشە کە براکەم . دەیەوێت تیای بژی ئەگەر تەنها زانیاریتان هەبێت و ،چەند خوییەک بگۆڕن ئەگەین بەو جیهانەی کە . هەموو دەتوانین تیای بژین .زۆر سوپاستان دەکەم ( چەپڵە لێدان )