منداڵان دەتوانن خۆیان فێر بکەن
-
0:00 - 0:03ئەرکێکی گران لەسەر شانمە.
-
0:03 - 0:09دەزانن ، کاتێک کە سەیری دۆسیەی
ناسنامەی ئامادەبوانی ئێرەم کرد -
0:09 - 0:16لەگەڵ پێناسه و
نەخشەکانیان، له هەموو شێوەکان، -
0:16 - 0:18لەگەڵ زۆری ژمارەی کەسەکان که کاردەکەن
-
0:18 - 0:23له کاره هەرەوەزییەکان و دەزگاکاندا ،
ویستم ئاگادارتان بکەمەوه، -
0:23 - 0:28که ئارەزووم له دروستکردنی گفتوگۆیەکە
لە بارەی پەروەردەی سەرەتاییەوە -
0:28 - 0:30له چوارچێوەیەکی دیاری کراودا.
-
0:30 - 0:34بۆ جێبەجێ کردنی ئەوکاره لەماوەی
٢٠خولەکدا پێویسته چوار بیرۆکه باس بکەم -- -
0:34 - 0:37که له شێوەی مەتەڵێکی چوار پارچه دەچێت.
-
0:37 - 0:40ئەگەر هاتوو سەرکەوتوو
بووم له ئەنجام دانی ئەوە، -
0:40 - 0:43پێدەچێت بە بیرۆکەیەکەوە بچنە ماڵەوە
-
0:43 - 0:46کە دواتر کاری لەسەر بکەن، و
لەوانەیە یارمەتیم بدەن له کردنی کارەکەمدا. -
0:50 - 0:53یەکەم پارچەی ئەم
بیرۆکەیه بریتیه له دووری و -
0:53 - 0:55کوالیتی فێرکردن.
-
0:55 - 1:00ئێستا، مەبەستم له دووری،
دوو شت یان سێ شتی جیاوازه. -
1:00 - 1:03له ڕاستیدا ، پێناسەی دووری به
مانا ئاسانەکەی ، ئەوەیه -
1:03 - 1:06که هەرچەندە زیاتر و زیاتر بڕۆیت
-
1:06 - 1:11له ناوەڕاستی شارەوە ،
ئەگەیت به ناوچە دوور ترەکان -
1:11 - 1:14ئەی کەواتە چی بەسەر پەروەردە دا دێت؟
-
1:14 - 1:16جۆری دووەم یاخود جۆرێکی تری دووری
-
1:16 - 1:21ئەوەیە کە لە هەموو پایتەختە
گەورەکاندا لە سەر تا سەری جیهان، -
1:21 - 1:26چەند ناوچەیەکت هەیه وەکو گەڕەکه هەژارەکان یا
شاره دروستکراوەکان له پلێت، یاخود ناوچه هەژارنشینەکان -
1:26 - 1:30کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە
-
1:30 - 1:33لە چاو ناوچەکانی تری شار دابڕاون،
کەواتە کارەکە دەکەوێتە نێوان ئێمە و ئەوانەوە. -
1:33 - 1:35چی بەسەر پەروەردەدا دێت لەم پێگەیەدا ؟
-
1:35 - 1:43کەواتە با ئەم دوو بیرۆکەیەتان
لەسەر دووری بیر بمێنێت. -
1:43 - 1:46ئێمە شتێکمان هێنایە پێش چاوی خۆمان،
وتمان قوتابخانەی ناوچە دوورەکان -
1:46 - 1:49بە پێی پێویست مامۆستای باشیان نییە.
-
1:49 - 1:51ئەگەر مامۆستای باشیشیان هەبێت،
ناتوانن لای خۆیان بیانهێڵنەوە. -
1:51 - 1:54چونکە تەواوی کەرەستەی
سەرەکی خوێندنیان نییە. -
1:54 - 1:56ئەگەر کەرەستەی سەرەکیشیان هەبێت،
-
1:56 - 1:58ناتوانن بە باشی ڕایان بگرن.
-
1:58 - 2:03بەڵام ویستم بزانم کە ئاخۆ ئەمه راسته،
لەبەر ئەوه لەساڵی رابردودا -
2:03 - 2:08ئۆتۆمبیلێکمان بە کرێ گرت، له گۆگڵ گەڕاین
-
2:08 - 2:13لە نیودەلهییەوە ڕێگەیەکمان
دۆزییەوە بۆ باکوری هند -
2:13 - 2:18وهک هەمووتان دەزانن ڕێگاکە
بەناو هیچ شارێکی گەورەدا ناڕوات -
2:18 - 2:24یاخود بە هیچ پایتەختێکی گەورەدا
تێناپەڕێت، نزیکەی ٣٠٠کم بەسەیارە ڕۆیشتین، -
2:24 - 2:29و هەرکاتێک قوتابخانەمان بهاتایەتە بەرچاو،
تاقیکردنەوەیەکی ئاساییمان دەکردن، -
2:29 - 2:35پاشان ئەنجامی تاقیکردنەوەکەمان
دەخسته سەر هێڵکاریەک. -
2:35 - 2:39هێڵکاریەکه سەرنج ڕاکێش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا
پێویستی دەکرد بە وریاییەوە لێی بڕوانین. -
2:39 - 2:43مەبەستم ئەوەیە، ئەمە نمونەیەکی
بچوکە، ناکرێت گشتگیری بکەین. -
2:43 - 2:45لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بە
تەواوەتی ئاشکراو ڕوونە، -
2:45 - 2:49کە ئەو ڕێگا تایبەتەی من پێیدا دەڕۆشتم،
-
2:49 - 2:54هەرچەنده قوتابخانەکه دوورتر بوایە،
ئەوا ئەنجامەکەی خراپتر دەبوو. -
2:54 - 2:56ئەمە شتێکی ناخۆش بوو،
-
2:56 - 3:01هەوڵمدا ئەو دەر ئەنجامانە
ببەستمەوە بە ژێرخانی ئابوورییەوە، -
3:01 - 3:04یاخود بە کارەبا، یان
هەرشتێکی تری لەو بابەتە. -
3:04 - 3:07بە سەرسوڕمانەوە
هیچ جۆرە پەیوەندییەک نەبوو. -
3:07 - 3:10هیچ پەیوەندییەکیشی نەبوو بە
قەبارەی هۆڵەکانی خوێندنەوە. -
3:10 - 3:15و هیچ پەیوەندیەکیشی
نەبوو بە ژێرخانی ئابوورییەوە. -
3:15 - 3:19هیچ پەیوەندییەکی بە
هەژارییەوە نەبوو، هیچ پەیوەندییەک. -
3:19 - 3:23بەڵام ئەوەی که ڕوویدا ئەوەبوو کە
کاتێک دەستم کرد بە ڕاپرسییەک -
3:23 - 3:27لە هەریەک لەو قوتابخانانەدا، یەک پرسیاری
تێدابوو بۆ مامۆستاکان، ئەویش دەیگوت، -
3:27 - 3:32"ئایا دەتەوێت بگوێزرێیتەوه بۆ
شارەکان ؟ پایتەختەکان؟" -
3:32 - 3:37لە سەدا ٦٩ ی مامۆستاکان
دەیانگوت بەڵێ، لەمەوە تێ دەگەن، -
3:37 - 3:43کە ئەگەر یەک تۆز لە دەلهی
دوور کەونەوە دەڵێن بەڵێ، -
3:43 - 3:46هەروەها دەڵێن نەخێر ئەگەر بێت و
له ناوجه دەوڵەمەندەکانی دەلهی بن -
3:46 - 3:49چونکە وەک دەازانن، ئەو ناوچانە باشترن--
-
3:49 - 3:53بە دووری ٢٠٠کم لە دەرەوەی
دەلهی وەڵامەکە هەموو کاتێک بهڵێیه -
3:53 - 3:56من دەڵێم، ئەو مامۆستایانەی کە
بە پێ دێن بۆ قوتابخانەکان -
3:56 - 4:00هەموو ڕۆژێک لە دڵی خۆیدا دەڵێت،
خۆزگە لە قوتابخانەیەکی تر بومایە، -
4:00 - 4:04پێدەچێت ئەمە کاریگەری زۆری
لەسەر ئەو ئەنجامە خراپانە هەبێت. -
4:04 - 4:09کەواته بە شێوەیەک لەم بارو دۆخی کۆچکردنی
مامۆستیایان و هاندانەیان دەڕواندرێت کە -
4:09 - 4:14هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ ئەو شتانەی
لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕوو دەدات، -
4:14 - 4:17هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نی یە کە
منداڵەکان خواردنی تەواویان هەبێت، -
4:17 - 4:19لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕێکوپێکی
بچنە پۆلەکانیانەوە -
4:19 - 4:23یاخود شتی لەو بابەتە.
شتەکان وا دەر دەکەون. -
4:23 - 4:28کاتێک خۆت خوێندەوار دەکەیت و تەکنەلۆژیاکان
بەکاردێنیت، لە ئەدەبدا ئەوەم دۆزییەوە، -
4:28 - 4:31خۆتان دەزانن شتی وەک ماڵپەڕەکان،
یان ئەو کەشە هاوکارانەی تر وەک ڕادیۆ -
4:31 - 4:33کە هەموو کاتەکانی بەیانی
گوێتان لێ گرتوون -
4:33 - 4:39وەک یەکەمین قوتابخانە تەماشا
دەکرێن، باشترین قوتابخانەی شارەکانن، -
4:39 - 4:42بە بۆچونی من، ئەمانەش هۆکارن.
-
4:42 - 4:46ئەدەبیات... بەشێکی ئەمە،
کە ئەدەبی زانستییە -- -
4:46 - 4:51هەمووکات سەرزەنشتی تەکنەلۆجیای فێرکرد دەکا گوایه
ئەفسانەیەکی قوڵه و ئەوە نیە کاری پێ بکرێت. -
4:51 - 4:57مامۆستاکان هەمیشە دەڵێن، شتێكی باشە، بەڵام
وەک لەوەی هەیە، زۆری تێ دەچێت. -
4:57 - 5:00لەبەر ئەوەی لە خوێندنگەیەکدا تاقی
دەکرێتەوە کە پێشتر قوتابی تێدا بووبێت، -
5:00 - 5:03بابڵێین ٨٠%ی قوتابییەکان دەتوانن
هەرچییەک بێت بەکاری بهێنن. -
5:03 - 5:07هەڵدەستین به دانانی ئەم تەکنەلۆجیا
فێڵاویه و ئەوانیش ٨٣% پێکدەهێنن. -
5:07 - 5:09و سەرۆک سەیری ئەمە دەکات و دەڵێت،
-
5:09 - 5:12لە ٣%ی ٣٠٠٠٠٠ دۆلار؟
کارەکه لەبیرخۆتبەرەوە. -
5:12 - 5:17ئەگەر هەمان تەکنەلۆژیا لە یەکێک لە
قوتابخانە دوورە دەستەکاندا تاقی بکرێتەوە، -
5:17 - 5:22لەو کاتەدا ئەنجامەکان لە ٣٠% بوون و با
بڵێین بەرز دەبێتەوە بۆ ٤٠%بە نزیکەیی -- -
5:22 - 5:24کە بەتەواوی شتێکی جیاواز دەردەچێت.
-
5:24 - 5:28کەواتە گۆڕانە ڕێژەییەکە لە،
تەکنەلۆژیای فێرکاریدا، دەگونجێت، -
5:28 - 5:31گەورەتر بێت لە بنی هەڕەمەکە
بە بەراورد لەگەڵ لوتکەکەیدا، -
5:31 - 5:34بەڵام ئێمە وا دیارە کە ئەو کارە
بەشێوەیەکی تر ئەنجام دەدەین. -
5:34 - 5:37کەواتە گەیشتم بەم دەرئەنجامە کە
تەکنەلۆژیای فێرکاری پێویستە -
5:37 - 5:40یەکەم جار بگاتە دەست ناوچە دورە
دەستەکان، نەوەک بە پێچەوانەوە. -
5:40 - 5:43لە کۆتایدا پرسیارێک هەیە، چۆن مامەڵە
لەگەڵ بۆچونی مامۆستایان دەکرێت؟ -
5:43 - 5:46کاتێک بچیت بۆ لای مامۆستا و
هەندێ لە تەکنەلۆژیای نیشان بدەیت، -
5:46 - 5:47یەکەم کاردانەوەی
مامۆستا ئەوەیە، -
5:47 - 5:53کە ناتوانیت جێگەی مامۆستا بە
ئامێرێک بگریتەوە، ئەوە ئەستەمە. -
5:53 - 5:55من نازانم بۆ ئەستەمە، بەڵام بۆ چرکەیەکیش،
-
5:55 - 6:00ئەگەر وامان دانا کە ئەستەمە، وتەیەک
هەیە لە لایەن ئارسەر سی کلارک، -
6:00 - 6:04نوسەری ئەو خەیاڵە
زانستییەی کە بینیم لە کۆڵۆمبییا، -
6:04 - 6:08شتێکی وتووە کە بە تەواوی
ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات. -
6:08 - 6:14وتوویەتی لەوانەیە ئامێرێک شوێنی
مامۆستایەک بگرێتەوە. -
6:14 - 6:20دەزانن مامۆستای خستۆتە گێژاوێکی
قورسەوە، پێویستە بیری لێ بکەیتەوە. -
6:20 - 6:23بەهەرحاڵ، کەواتە من داوای
جێگرەوەیەکی فێرکاری سەرەتایی دەکەم، -
6:23 - 6:28هەموو جۆرە جێگرەوەیەک داواکراوە لە
هەموو ئەو شوێنانەی کە قوتابخانەی لێ نییە، -
6:28 - 6:31ئەو شوێنانەی قوتابخانەکانیان باش نییە،
و ئەو شوێنانەی مامۆستای لێ نییە -
6:31 - 6:34یاخود لەو شوێنانەی کە مامۆستاکانی
باش نین، لەبەر هەر هۆیەک بێت. -
6:34 - 6:38ئەگەر وا ڕێکەوت کە تۆ لە بەشێک لەو
جیهانەدا ژیایت کە هیچ لەوانەی تێدا نەبوو، -
6:38 - 6:40ئەوا پێویستیت بە جێگیر
بوون نییە لە فێربووندا. -
6:40 - 6:46هەتا ئێستا شوێنێکی وام نەبینیوە، جگە
لەیەک شوێن کە نامەوێت ناوەکەی بهێنم، -
6:46 - 6:49بەڵام لە شوێنێکی جیهاندا خەڵک
دەیوت کە ئەو کێشەیەمان نییە، -
6:49 - 6:53لەبەرئەوەی ئێمە قوتابخانەی
باش و مامۆستای چاکمان هەیە. -
6:53 - 6:59ئەم شوێنانەش هەیە کە باشن، باڵام بەهەرحاڵ
نەمبیستووە لە هیچ شوێنێکی تر ئەمە هەبێت. -
6:59 - 7:02ئێستا من دەربارەی منداڵان و
ڕێکخستنیان قسە دەکەم، -
7:02 - 7:06کۆمەڵێک لە تاقیکردنەوە
گەیاندمییە ئەم بیرۆکەیەی -
7:06 - 7:10کە چی پێویستە بۆ ئەوەی
فێرکردن جێگیر بکەین. -
7:10 - 7:12پێیان دەڵێن تاقیکردنەوەی کونێک لە دیوار.
-
7:12 - 7:17پێویستە لەم بابەتەدا خێرا بکەم،
ئەوانە زنجیرەیەکن لە تاقیکردنەوە. -
7:17 - 7:23یەکەم تاقی کردنەوە لە نیودەلهی
لە ساڵی ١٩٩٩ ئەنجام درا. -
7:23 - 7:27ئەوەی لەوێ کردمان زۆر ساکار بوو.
-
7:27 - 7:31نوسینگەیەکم هەبوو لەو ڕۆژانەدا لە
شارێکی هەژار و گەڕەکێکی هەژار بوو، -
7:31 - 7:35دیوارێکی هاوبەش هەبوو لە نێوان
نوسینگەکەم و شوێنە هەژارەکە. -
7:35 - 7:37کونێکیان لەناو ئەو دیوارەدا دروست کرد --
-
7:37 - 7:39بە هۆی ئەوەوە ناوی
کونێک لە دیواری لێ نرا - -
7:39 - 7:44کۆمپیتەرێکی باشمان خستە ناو ئەو کونەوە،
بە شێوەیەک جێگیرمان کرد لەناو دیوارەکەدا -
7:44 - 7:47بە شێوەیەک کە لە کۆتاییەکەیدا
شاشەکەی ڕووی لە دەرەوە بوو، -
7:47 - 7:50لەوحەی دەست لێدان لەناو کونەکەدا دانرابوو،
-
7:50 - 7:56بە هێڵێکی ئینتەرنێت گەیاندمان،
دۆزەرەوەی ئینتەرنێتمان تیا دانا، -
7:56 - 7:59خستمانە سەر وێب سایتی ئەلتا ڤێستاوە،
لەو ڕۆژانەدا--. و لەوێ بە جێمان هێشت. -
7:59 - 8:04ئەوە بوو کە بینیمان.
-
8:04 - 8:13کەواتە ئەوە نوسینگەکەم بوو لە (ئای تی) دا.
لێرەدا کونێک لە دیوارەکەدا هەیە. -
8:13 - 8:19دوای نزیکەی ٨ سەعات،
ئەم منداڵەمان دۆزییەوە. -
8:19 - 8:24لە لای ڕاستەوە ئەم
منداڵە تەمەن ٨ ساڵەکە -- -
8:24 - 8:29لەلای چەپیەوە کچێکی تەمەن
٦ ساڵە کە زۆر درێژ نییە. -
8:29 - 8:33کوڕەکە کچەکەی فێردەکرد کە
چۆن شت لە ئینتەرنێت دا بدۆزێتەوە. -
8:33 - 8:38کەواتە زۆرتر پرسیار دەکرێت
وەک لەوەی وەڵام بدرێتەوە. -
8:38 - 8:40ئەمانە ڕاستن؟ ئایا زمان گرنگە،
-
8:40 - 8:42لەبەرئەوەی پێویست ناکات
کوڕەکە زمانی ئینگلیزی بزانێت؟ -
8:42 - 8:45ئایا کۆمپیتەر لەناودەچێت،
یان دەیشکێنن یان دەیدزن -
8:45 - 8:47-- و ئایا هیچ کەس ئەوانی فێرکردووە؟
-
8:47 - 8:49پرسیاری کۆتایی ئەوەیە
هەموویان کردیان، بەڵام ئەزانن، -
8:49 - 8:51پێویست بوو ئەوان سەر
بەرزبکەنەوە بۆ سەر دیوارەکە -
8:51 - 8:53و پرسیار لە خەڵک
بکردایە لە نوسینگەکەتەوە، -
8:53 - 8:56دەتوانیت نیشان بدەیت چۆن ئەو کارە
بکەم، پاشان کەسێک ڕێگەی نیشان دەدان. -
8:56 - 8:59بۆیە تاقیکردنەوەکەم بردبووەوە
دەرەوەی دەلهی و دووبارەم کردەوە، -
8:59 - 9:05ئەمجارەیان لە شارێک کە
ناوی شیڤپور بوو لە ناوەڕاستیی هندستان، -
9:05 - 9:10کە دڵنیا بووم لەوەی کە
کەس شتی فێری کەس نەکردووە. -
9:10 - 9:14(پێکەنین)
-
9:14 - 9:19ڕۆژێکی گەرم بوو، وە کونەکەی ناو دیوارەکە
-
9:19 - 9:24کە لە خانوویەکی کۆندا بوو،
ئەوە یەکەم منداڵە کە هاتبووە ئەویا، -
9:24 - 9:26دوای ئەوەی دەرکەوتبوو کە
خوێندکارێکی ١٣ ساڵان بوو. -
9:26 - 9:32دەهاتە ئەوێ و دەستی دەکرد
بە دەست لێدانی ئەو شتە. -
9:32 - 9:35زۆر بە خێرایی، تێبینی ئەوەشی کردبوو
کاتێک پەنجە دەخاتە سەر دوگمەکانی -
9:35 - 9:36شتێک لەسەر
شاشەکە دەجوڵێت- -
9:36 - 9:39دواتر پێی وتم، "من هەرگیز
تەلەفیزیۆنم نەبینیوە -
9:39 - 9:40کە بتوانیت شتێکی
لەسەر بکەیت." -
9:40 - 9:43دوو خولەکی پێ چوو. تا بۆی دەرکەوت
-
9:43 - 9:46کە دەتوانێت شتێک بکات لەسەر تەلەفیزیۆنەکە.
-
9:46 - 9:49دواتر ئەوەی ئەو کردی کلیکێک بوو
کە مەبەستی نەبوو ئەوە بکات -
9:49 - 9:56بە دەستپێدانانی دوگمەکەدا،
دەیبینن کە وا دەکات. -
9:56 - 10:02کاتێک ئەوەی کرد دۆزەرەوەی
ئینتەرنێتەکە ماڵپەڕەکەی گۆڕی. -
10:02 - 10:06دوای ٨ خولەک، لە
دەستییەوە سەیری شاشەکەی کرد، -
10:06 - 10:10ئەو دەگەڕا لە ئینتەرنێتدا:
دەچووە پێشەوە و دەگەڕایەوە. -
10:10 - 10:15کاتێک ئەمە ڕووی دا، دەستی کرد بە
بانگکردنی هەموو منداڵانی گەڕەک، -
10:15 - 10:22منداڵەکان هاتن و بینییان لەوێ چی بووە.
-
10:22 - 10:26بۆ ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ٧٠ منداڵ
هەموویان لە ئینتەرنێتدا دەگەڕان. -
10:26 - 10:30کەواتە ٨ خولەک و کۆمپیتەرەکە دەورە درابوو
-
10:30 - 10:34وا دەرکەوت کە ئەوە هەموو
شتێک بێت کە ئێمە پێویستمانە. -
10:34 - 10:37کەواتە وامان هەست کرد کە ئەمە لە ئارادایە:
-
10:37 - 10:40منداڵەکان بە کۆمەڵ دەتوانن
فێربن و ئامۆژگاری یەکتر بکەن -
10:40 - 10:48بۆ بەکارهێنانی کۆمپیتەر و
ئینتەرنێت، بەڵام لە ژێر چ بارێکدا؟ -
10:48 - 10:54ئەم جارە پرسیارە سەرەکییەکە
دەربارەی ئینگلیزی بوو. -
10:54 - 10:58خەڵک دەیووت ، ئەزانن، بەڕاستی
پێویستە ئەمەتان هەبێت بە زمانی هندی. -
10:58 - 11:01منیش دەموت، چی، ئایا پێویستە
ئینتەرنێت وەربگێڕمە سەر -
11:01 - 11:04زمانی هندی؟ ئەوە ناگونجێت.
-
11:04 - 11:06کەواتە دەبێت بە پێچەوانەوە بێت.
-
11:06 - 11:10بەڵام با ببینین چۆن منداڵەکان خۆیان
ڕادەهێنن لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا؟ -
11:10 - 11:13ئەم تاقیکردنەوەیەم بردە
باکوری ڕۆژهەڵاتی هندستان، -
11:13 - 11:15بۆ دێیەک کە پێیان دەوت مادانتوسی،
-
11:15 - 11:19لەبەر ئەو هۆکارەی مامۆستای ئینگلیزییان
نەبوو تاقیکردنەوەکەم بردە ئەوێ، -
11:19 - 11:22کەواتە منداڵەکانی ئەوێ هەرگیز
زمانی ئینگلیزی فێر نەبوبوون. -
11:22 - 11:26منیش هەمان پڕۆژەی کونم
دروست کردەوە لە دیوارەکەدا. -
11:26 - 11:28یەک جیاوازی گەورە لەنێوان گوندو
گەڕەکە هەژارەکان لە شاردا -
11:28 - 11:32ئەوەیە: لەوێ ژمارەی کچەکان زۆرتر بوون
لە ژمارەی کوڕەکان کە دەهاتن بۆ فێربون. -
11:32 - 11:36لە گەڕەکە هەژارەکاندا کچەکان
وا ڕاهاتبوون کە دوور کەونەوە. -
11:36 - 11:41کۆمپیتەرەکەم بە جێهێشت لەگەڵ بەشێکی
زۆر لە سیدی، هیچ خەتێکی ئینتەرنێت نەبوو-- -
11:41 - 11:45و دوای سێ مانگ چوومەوە بۆ لایان.
-
11:45 - 11:49کاتێک گەڕامەوە بۆ لایان
ئەم دوو منداڵەم دۆزییەوە، -
11:49 - 11:53کە تەمانیان ٨ ساڵ و ١٢ ساڵ بوو
کە یارییان لەسەر کۆمپیتەر دەکرد. -
11:53 - 11:57هەر کە منیان بینی وتیان،
-
11:57 - 12:00"پێویستمان بە بەرنامەی
خێراتر و ماوسێکی باش هەیە." -
12:00 - 12:04(پێکەنین)
-
12:04 - 12:06بە ڕاستی سەرم سوڕما.
-
12:06 - 12:09چۆن لەو شوێنەوە ئەم هەموو شتەیان زانی؟
-
12:09 - 12:11ئەوانیش وتیان، "لە سیدییەکانەوە
دەرمان هێناو زانیمان." -
12:11 - 12:14وتم "بەڵام چۆن تێگەیشتن
کە چی دەبێت بکەیت؟" -
12:14 - 12:16ئەوانیش وتیان باشە تۆ ئەم
ئامێرەت لێرە بەجێهێشت -
12:16 - 12:19"تەنها بە ئینگلیزی قسەی دەکرد، بۆیە
گرنگبوو لەسەرمان فێری ئینگلیزی ببین." -
12:19 - 12:23پاشان ئەوام بژارد، کە ئەوان ٢٠٠
وشەی ئینگلیزییان بەکاردەهێنا لەگەڵ یەکتردا -
12:23 - 12:26بە هەڵە دەیان ووت بەڵام
بەکارهێنانەکانی ڕاست بوو-- -
12:26 - 12:32وشەکانی وەک تەواوبوون، وەستان، دۆزینەوە،
خەزن کردن، لەم جۆرە وشانە، نەک تەنها -
12:32 - 12:35لە کۆمپیتەر بەکاریان دەهێنا بەڵکولە قسە
کردنی ڕۆژانەشیاندا بەکاریان دەهێنا. -
12:35 - 12:39کەواتە مادانتوسی واینیشان دا
کە زمان ڕێگر نەبووە لە فێربوون، -
12:39 - 12:41لەڕاستیدا لەوانەشە بتوانن
ئەو زمانە فێری خۆیان -
12:41 - 12:44بکەن ئەگەر بە ڕاستی
بیانەوێت ئەوە بکەن. -
12:44 - 12:49لە کۆتاییدا، ویستم ئەم
تاقیکردنەوەیە لە دەرەوە بکەم بۆ ئەوەی -
12:49 - 12:53بزانین ئەنجامەکان وەکو یەکن، ئەگەر ئەم
تاقیکردنەوەیە لە هەر شوێنێک بکەیت. -
12:53 - 12:56هندستان شوێنێکی باشە بۆ
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی بەم شێوەیە، -
12:56 - 12:59لەبەرئەوەی زۆرترین جیاواز
ڕەگەز و هەموو-- خۆتان دەزانن، -
12:59 - 13:02بۆ ماوەییە هەمەچەشنەکان،
هەموو ڕەگەزە هەمەچەشنەکان، -
13:02 - 13:04و هەروەها هەموو چەشنە
ئابورییە کۆمەڵایەتییەکانیش. -
13:04 - 13:09لەبەرئەوە توانیم تاقیکردنەوەی
کۆمەڵێک لە هەڵبژێردراو بکەم -
13:09 - 13:13کە هەموو جیهان دەگرێتەوە.
-
13:13 - 13:17ئەم ئیشەم نزیکەی ٥ ساڵی
خایاند، وە ئەم تاقیکردنەوەیە -
13:17 - 13:20بە ڕاستی بە درێژایی و
پانی هندستان ئێمەی برد. -
13:20 - 13:23ئەمەش هیمالایایە، لە
باکورەوە بەرزە و زۆر ساردە. -
13:23 - 13:26هەروەها پێویست بوو کە
شێوازێکی ئەندازیاری دابهێنم -
13:26 - 13:30بۆ ئەوەی بتوانێت لەدەرەوە خزمەت
بکات، وە کۆمپیتەری ئاسایم بەکارهێنا، -
13:30 - 13:33لەبەرئەوە پێویستم بە ناوچەی کەشوهەوای
جیاواز بوو، بۆ ئەمەش هندستان گونجاوە، -
13:33 - 13:36لەبەرئەوەی زۆر گەرم و
زۆر سارد و ئەم شتانەی هەیە. -
13:36 - 13:48لە خۆرئاواوە بیابانە، نزیک سنوری پاکستان.
-
13:48 - 13:52لێرەدا ڤیدۆیەکی بچوکی
یەکێک لەو لادێیانە دەبینین -- -
13:52 - 13:55یەکەم شت کە ئەو منداڵانە
کردیان دۆزینەوەی ماڵپەرێک بوو -
13:55 - 13:59بۆ ئەوەی خۆیان فێری
پیتەکانی ئینگلیزی بکەن. -
13:59 - 14:03پاشان لە ناوەڕاستی هندستان --
زۆر گەرم، شێدار ،ماسی گرتن لە لادێکان، -
14:03 - 14:07لەو شوێنانەی کە شێداری بکوژێکی
گەورەی زانستی ئەلکترۆنییە. -
14:07 - 14:10کەواتە پێویست بوو کە هەموو
ئەو کێشانە چارەسەر بکەین کە هەمانە -
14:10 - 14:12بەبێ هەواساردکەر و
بە وزەیەکی زۆر کەم، -
14:12 - 14:17کەواتە زۆربەی چارەسەرەکان کراوە
بەکارهاتووە بۆ تەقینەوەیەکی بچوکی هەوا -
14:17 - 14:20دانانی لە شوێنێکی ڕاست و دروستدا
بۆ پاراستنی ئامێرە ئیش کردووەکان. -
14:20 - 14:25دەمەوێت ئەمە کورت بکەمەوە،
چەند جارێک ئەمەمان دووبارە کردەوە. -
14:25 - 14:29ئەم زنجیرەیە زۆر باشە.
ئەمە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە، -
14:29 - 14:31بە خوشکە گەورەکەی دەڵێت کە چی بکات.
-
14:31 - 14:33ئەمەش زۆر ڕوو دەدات
لەگەڵ ئەم کۆمپیتەرانەدا، -
14:33 - 14:39کە دەبینین منداڵە بچوکەکان
گەورەکان فێردەکەن. -
14:39 - 14:44چیمان دەست کەوت؟ ئەوە فێربووین منداڵانی
تەمەن ٦ بۆ ١٣ ساڵ دەتوانن خۆیان فێربکەن -
14:44 - 14:46لە ژینگە جیاوازەکاندا،
-
14:46 - 14:51کە بە هەر شێوەیەک بتوانێت
هەر شتێک پێوەر بکات. -
14:51 - 14:56کەواتە ئەگەر کۆمپیتەریان هەبێت
دەتوانن خۆیان فێر بکەن، ئەگەر زیرەک بن. -
14:56 - 15:01پەیوەندییەک نییە لە نێوان هیچ کەس و
شتێکدا، بەڵام دەبێت لەناو کۆمەڵدا بن. -
15:01 - 15:05لەوانەشە باشتر بن، خۆتان
دەزانن ئارەزویان لەناو کۆمەڵە، -
15:05 - 15:07لەبەرئەوەی هەمووتان
باس لە کۆمەڵێک دەکەن. -
15:07 - 15:11کەواتە ئەوە هێزێکە کە
کۆمەڵێک منداڵ دەتوانن چی بکەن، -
15:11 - 15:14ئەگەر دەستێوەردانی گەورەکان بەرز بکەینەوە.
-
15:14 - 15:18بیرۆکەیەکی خێرا دەبێت دەربارەی پێوەرەکان.
-
15:18 - 15:22هەستان بە بەکارهێنانی شێوەیەکی بژاردنی
بەهێز، من هیچ لە بارەیەوە باس ناکەم. -
15:22 - 15:25بەڵام ئێمەش فێربوونێکی
دیارمان دەست دەکەویت، -
15:25 - 15:28نزیک بوو لەوەی کە لە
قوتابخانە دەستمان کەوتبوو. -
15:28 - 15:30لە ئەمەدا وازی لێ دەهێنم،
-
15:30 - 15:33لەبەرئەوەی مەبەستم ئەوەیە کە
هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە، وانییە؟ -
15:33 - 15:35دەتوانن چی فێربن بۆ ئەوەی بیکەن ؟
-
15:35 - 15:40کاری سەرەکی ئەم ویندۆسە، دۆزینەوە،
وێنەکردن، قسەکردن و ئیمەیڵ، -
15:40 - 15:43مادەی یاری و فێرکاری،
دابەزاندنی مۆسیقا، یاری ئەلکترۆنی. -
15:43 - 15:45بەکورتی، هەموو ئەو شتانەی
ئێمە ئەنجامی دەدەین. -
15:45 - 15:49و زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ
دەبێتە لێزانی کۆمپیتەر -
15:49 - 15:54لە توانایاندا هەیە هەموو ئەو شتانە
بکەن لەماوەی ٦ مانگدا بەیەک کۆمپیتەر. -
15:54 - 15:55کەواتە چۆن
دەتوانن ئەمە بکەن؟ -
15:55 - 15:57ئەگەر جارەکانی گەیاندن
بە ڕاستی بژمێریت، -
15:57 - 15:59ئەوا لە ڕۆژێکدا دەقەکان دەژمێردرێت،
-
15:59 - 16:01کەواتە بەو شێوەیە نییە کە ڕوو دەدات.
-
16:01 - 16:06چیمان دەستکەوت، لە ڕاستیدا ئەوەمان
زانی کە منداڵێک کۆمپیتەر بەکار دەهێنێت. -
16:06 - 16:08هەروەها ٣ منداڵی تریش دەوری دەدەن،
-
16:08 - 16:12و ڕێنمایی دەکەن کە پێویستە چی بکات. ئەگەر
-
16:12 - 16:16تاقی بکەیتەوە لە هەر چواریان یەک وەڵامت
دەست دەکەوێت ئەگەر هەرچییەکیان لێ بپرسیت. -
16:16 - 16:20ئەو چوار منداڵە بە کۆمەڵێک دەورەدراون
کە نزیکەی ١٦ منداڵ دەبن، -
16:20 - 16:23ئەوانیش ئامۆژگاری دەکەن بەڵام بە هەڵە،
-
16:23 - 16:26دەربارەی ئەوەی کە ڕوو
دەدات لەسەر کۆمپیتەرەکە. -
16:26 - 16:31هەر هەمووشیان توانایان
هەیە کە دەربچن لەو وانەیەدا. -
16:31 - 16:35لەبەرئەوە بە سەیرکردن هێندەی کردن فێردەبن.
-
16:35 - 16:38وا دەردەکەوێت کە دژ بە فێربوونی گەورەکانن،
-
16:38 - 16:40بەڵام ئەوەتان بیر بێت کە تا ٨
ساڵانێک لە کۆمەڵگەیەکدا دەژی -
16:40 - 16:44کە زۆر جار پێی دەوترێت، ئەوە مەکە،
-
16:44 - 16:46دەست نەدەیت لە قوتوی ویسکییەکەوە.
-
16:46 - 16:48کە وا بوو منداڵە ٨ ساڵانەکە چی دەکات؟
-
16:48 - 16:52چاودێری دەکات کە چۆن پێویستە
دەست لە قوتوی ویسکییەکەوە بدات. -
16:52 - 16:53ئەگەر تاقی بکەنەوە،
-
16:53 - 16:55وەڵامی هەموو پرسیارێک
بەڕاستی دەداتەوە لەسەر ئەو بابەتە. -
16:55 - 17:01وا دیارە لە توانایادا هەیە
زۆر بە خێرایی شت فێربن. -
17:01 - 17:04کەواتە کۆتاییەکەی چی بوو
دەربارەی ٦ ساڵ لە کارکردن؟ -
17:04 - 17:08ئەوە بوو بۆمان دەرکەوت کە فێرکردنی
سەرەتایی لە خۆیەوە ڕوو دەدات، -
17:08 - 17:10یان بەشێکی لە خۆیەوە ڕوو دەدات.
-
17:10 - 17:14ناشبێت لەسەرەوە بۆ خوارەوە بکرێت.
-
17:14 - 17:20لەوانەیە ڕێکخراوێکی خۆیی بێت، کە وا بوو
-
17:20 - 17:22دووەم بەش کە دەمویست پێتان بڵێم،
-
17:22 - 17:26منداڵانیش دەتوانن خۆیان
فێربکەن و ئاواتەکانیان بهێننەدی. -
17:26 - 17:32سێیەم بەش دەربارەی نرخەکانە
ئەمەشیان بە کورتی باس دەکەین، -
17:32 - 17:36هەستام بە تاقیکردنەوەی
٥٠٠ منداڵ لە سەرتاسەری هندستان، -
17:36 - 17:39نزیکەی ٦٨ پرسیاری جیاوازم لێ کردن
-
17:39 - 17:43دەربارەی نرخ، بە بیروڕای
خۆیان بە ئاسانی وەڵامیان دایەوە. -
17:43 - 17:47لەهەموو جۆرەکانی بیروڕامان
دەستکەوت. بەڵێ، نەخێر یان نازانم. -
17:47 - 17:53وەڵامی پرسیارەکان کە وەرمگرت
٥٠%ی بەڵێ بوو ٥٠%ی نەخێر-- -
17:53 - 17:57توانیم ١٦ لەم دەرخستنانە کۆبکەمەوە.
-
17:57 - 18:01ناوچە هەبوو کە منداڵان تیایدا شڵەژاوبوون،
-
18:01 - 18:03لەبەر ئەوەی نیوەی بەڵێ و نیوەی نەخێر بوو.
-
18:03 - 18:07لەم جۆرە نمونانە" هەندێ
کات پێویستە درۆ بکەین." -
18:07 - 18:12هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی
بتوانین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە، -
18:12 - 18:15لەوانەیە کەس لە ئێمە نەتوانێت ئەوە بکات.
-
18:15 - 18:17لەبەرئەوە پرسیاری سێیەم دەکەم.
-
18:17 - 18:21ئایا تەکنەلۆژیا دەتوانێت
نرخ دەستەبەر بکات؟ -
18:21 - 18:23لە کۆتاییدا سیستەمەکانی ڕێکخستن خۆیان،
-
18:23 - 18:25دەربارەی ئەوە، دووبارە نامەوێت زۆر بڵێم
-
18:25 - 18:29لەبەرئەوەی هەموو
شتێکتان دەربارەی ئەوە بیستووە. -
18:29 - 18:31شێوازە سروشتییەکان هەموویان خۆڕێکخەرن:
-
18:31 - 18:34گالاکسی، گەردیلەکان، خانەکان،
شتە زیندووەکان، کۆمەڵگەکان-- -
18:34 - 18:36بێجگە لە گفتوگۆکردن
دەربارەی دیزاینەرە زیرەکەکان. -
18:36 - 18:39بەڵام لەم کاتەدا زانستیش،
-
18:39 - 18:41ڕێکخراوێکی خۆییە.
-
18:41 - 18:44بەڵام نمونەکانی تر، قەرەباڵغی
ترافیکەکانن و کۆمەڵگا -
18:44 - 18:50و گێڕانەوەی کارەکانمان و
تیرۆرست و یاخیبووەکان. -
18:50 - 18:54و هەروەها دەربارەی سیستەمەکانی
ئینتەرنێت و خۆڕێکخستن دەزانن. -
18:54 - 18:56کەواتە ئەمە چوار ڕستەکەی منە.
-
18:56 - 19:00دووری کار دەکاتە سەر چۆنییەتی فێربوون.
-
19:00 - 19:06تەکنەلۆژیای فێرکردن دەبێت
یەکەم جار بدرێت بە ناوچە دابڕاوەکان، -
19:06 - 19:09وە دواتر بۆ ناوچەکانی تر.
-
19:09 - 19:15نرخ دروست دەبێت،
بیروباوەڕە ئاینییەکان دەسەپێنرێن -- -
19:15 - 19:17پێچەوانەی دەزگا میکانییەکان.
-
19:17 - 19:22بەزۆری فێربوون لە ڕێکخستنی خۆیی دەچێت.
-
19:22 - 19:27ئەگەر هەرچواریان بەیەکەوە دابنێیت
ئەوەمان دەست دەکەوێت، بە بیروڕای من -- -
19:27 - 19:31ئامانجمان دەداتێ، هیوامان
دەداتێ بۆ تەکنەلۆژیای فێربوون. -
19:31 - 19:37تەکنەلۆژیای فێربوون و فێربوونی خۆیەتی،
-
19:37 - 19:43داگیرکاری، پێکەوە لکان، وە ڕێکخستنی خۆیی.
-
19:43 - 19:47وەک فێرکەر، هەرگیز داوای تەکنەلۆژیامان
نەکردووە، هەمیشە قەرزی دەکەین. -
19:47 - 19:51پێویست بوو پاوەرپۆینت بە
تەکنەلۆژیایەکی فێربونی نایاب دابنێین، -
19:51 - 19:55بەڵام بۆ فێرکردن نەبوو،
بۆ پێشکەشکردنی سیمینار بوو. -
19:55 - 19:59ئێمە قەرزمان کرد.ئێمە ڤیدیۆی کۆنفرانس و
کۆمپیتەری تایبەتمان دەستەبەر کرد. -
19:59 - 20:02وابزانم کاتی ئەوەیە پسپۆڕی
پەروەردە چاویلکەی خۆیان دروست بکەن، -
20:02 - 20:06وە من شتێکی لەو جۆرەم هەیە،
کە ئەمە ڕوون کردنەوەکەیەتی. -
20:06 - 20:10دەستە چاویلکەیەکی ئاوا پێویستە
تەکنەلۆژیا بەرهەم بهێنێت -
20:10 - 20:13بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ
دوری و بایەخ و زەبر و زەنگ. -
20:13 - 20:19کەواتە ناوێکم لێ ناوە، بۆچی
پێی نەڵێین "ئاوتدۆکترینەیشن"وە. -
20:19 - 20:24ئایا دەبێتە ئامانجێکی تەکنەلۆژیای
پەروەردەیی لە داهاتوودا؟ -
20:24 - 20:27ئەمەوێت ئەمە بەجێ بهێڵم
وەک بیرۆکەیەک لای ئێوە. -
20:27 - 20:28سوپاس.
-
20:28 - 20:34(چەپڵە)
- Title:
- منداڵان دەتوانن خۆیان فێر بکەن
- Speaker:
- سوگاتا میترا
- Description:
-
قسەکردن لە "لفت ٢٠٠٧" سوگاتا میترا باسی پڕۆژەی "کونێک لە دیوار"ی خۆی دەکات. لەم پڕۆژەیەدا منداڵانی بچووک خۆیان خۆیان فێرکردووە چۆن کۆمپیوتەر بەکاربهێنن ... وە دواتر منداڵی تریشیان فێرکردووە. ئەو دەپرسێت، منداڵان دەتوانن چی تر فێری خۆیان بکەن؟
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 20:34
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Kids can teach themselves |